English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئێران حاشا لە دانووستان لەگەڵ ئەمریکا دەکات
سەعید خەتیب‌زادە، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران
2020-09-28 [04:39 AM]

​ZNA – هەولێر


سەعید خەتیب‌زادە، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لێدوانی دۆنالد ترەمپ و راپۆرتی رۆژنامەی کوێتیی دەربارەی دانووستانی شاراوەی نێوان ئێران و ئەمریکای بە درۆ خستەوە.

خەتیب‌زادە لە پرێس‌کۆنفرانسی هەفتانەی خۆیدا گوتی: نە دانووستانێکمان لەگەڵ ئەمریکادا هەبووە و نەهەمانە و لە داهاتووشدا نایکەین.  بە بۆچوونی ئێمە ئەم جۆرە لێدوانانە تەنیا کڕیاری نێوخۆییان هەیە و رەنگە بەکەڵکی ترەمپ بێن، بەڵام بەکەڵکی پێوەندییەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا نایەن.

خەتیب‌زادە گوتی هەڵوێستی ئێمە لەبەرانبەر ئەمریکادا نەگۆڕ و لێبڕاوانە و رووناکە و دەبارەی لێدوانەکانی ترەمپیش گوتی: بە بڕوای من ئاغای ترەمپ پێویستە هزری خۆی رێک‌بخات کە چۆن دەیهەوێت لە نێوەی رۆژێکدا لە گەڵ ئێران بە ئاکام بگات.

بەر لەم لێدوانەی گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوە‌ی ئێران، دۆنالد ترەمپ جارێک گوتبووی دوای سەرکەوتنم لە هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا زۆر خێرا لەگەڵ ئێران رێکدەکەوم و جارێکی دیکەش گوتی: ئەگەر ئێران بەرلە بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا لەگەڵمان رێكنەکەوێت، ئەم کارە دواتر کێشەی زۆری تێدەکەوێت.

رۆژنامەیەکی کوێتیش نووسیبووی : ئەمریکا لەماوەی رابردوودا بێ‌ئەوەی روحانی و کابینەکەی ئاگەدار بن، لەگەڵ لایەنی توند ئاژۆی ئەم وڵاتە گفتوگۆ و دانووستانی کردووە.  





ئەم هەواڵە 4453جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad