ZNA – هەولێر
وەزارەتی نێوخۆی ئێران رایگەیاندووە هەموو سنوورەکانی ئێران بەرەو عێراق داخراون و داوای لە خەڵک کردووە ئاگاداری کەسانی هەلپەرست بن کە هانیاندەدەن بەرەو کەربەلا بڕۆن.
وەزارەتی نێوخۆی ئێران هوشداریی داوە کە هەندێک دەرفەتخواز بە بڵاوکردنەوەی هەندێک بڵاوکراوەی رێگەپێنەدراو یان هاندانی هۆگران لەهەندێک کۆبوونەوەی ئایینیدا ئەوان بەرەو سنوورەکانی خۆرئاوا و باشووری ئێران دەنێرن.
لە ساڵانی رابردوودا بە سەدان هەزار زیارەتکاری ئێرانی و وڵاتانی دیکە لە چلەی ماتەمینی ئیمام حوسێنی کوڕی ئیمام عەلی سەردانی کەربەلایان دەکرد، بەڵام ئەمساڵ حکومەتی عێراق بە هۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، تەنیا زیارەتکارانی نێوخۆی عێراقی ئیزن داوە سەردانی گڵکۆی پیرۆزەکانیان بکەن.
ئەم هەواڵە 11443جار خوێندراوەتەوە |