ZNA – هەولێر
خانمە گۆرانیبێژی ئەمریکی جێنیفەر لۆپێز و راپەر و گۆرانیبێژی کۆلۆمبی مالۆما، گۆرانییەکەی دوێتیان بەشێوەی ڤیدیۆکلیپ بڵاوکردەوە.
ئەم بەرهەمە بەناوی "Pa Ti +Lonely"یە و لە 24 ئەم مانگەدا بۆ هەوادارانیان بڵاویان کردەوە و زیاتر لە
حەوت ملیۆن بینەری هەیە.
ئەم بەرهەمە لە دوو بەش پێکهاتووە و دوو چیرۆکی جیاواز لەخۆدەگرێت.
لە دوای بڵابوونەوەی ڤیدیۆکلیپەکە، جێنیفەر لۆپێز ڤیدیۆیەکی سەماکردنی خۆی و مالۆمای لە ئینستگرام بڵاوکردەوە.
ئەم هەواڵە 8968جار خوێندراوەتەوە |