ZNA – هەولێر
ئەکتەری سینەمایی کریس هیمسوورس، بڕیارە لە چوار فیلمی نوێی سینەماییدا رۆڵی سەرەکی بگێڕێت.
ئەو ئەکتەرە لەگەڵ کۆمپانیای نێتفلێکس رێکەتووە بۆ بەشداریکردن لە چواری فیلمی نوێدا کە لە داهاتوودا وردەکای لەبارەی فیلمەکان ئاشكرا دەکرێن.
رێکەوتنی نێتفلێکس لەگەڵ ئەو ئەکتەرە لە دوای سەرکەوتنی دوایین فیلمی دێت کە بەناوی Extraction بوو و بڕیارە بەشێکی نوێی بەرهەمبێت.
لەم بەرهەمەدا جگە لە هیمسورس، هەریەک لە دێیڤد هاربەر، گولشیفتە فەراهانی و مارک دۆناتۆ رۆڵی سەرەکی دەگێڕن.
ئەم هەواڵە 8575جار خوێندراوەتەوە |