English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی لەسەر شەڕی ئازەربایجان و ئەرمینیا كۆدەبێتەوە
2020-09-29 [08:52 AM]

ZNA- هەولێر


ئەمڕۆ سێشەممە ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان لەسەر داوای بەشێک لە وڵاتانی ئەوروپی کۆبوونەوەیەکی نائاسایی لەبارەی دۆخی قەرەباغ ئەنجامدەدات.

بڕیارە هەریەکە لە ئەڵمانیا و فەرەنسا چارەسەرێک لە کۆبوونەوەکە بخەنەڕوو، بە گوتەی چەند دیپلۆماتکارێک، لە کۆتایی کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆدا ئەنجوومەنی ئاسایش راگەیێندراوێک دەردەکات، ئەگەری هەیە کاریگەریی بەسەر دۆخەکەوە هەبێت، چونکە ئەنجوومەن بە زۆرینەی دەنگ نەبێت هیچ راگەیێندراو بڵاوناکاتەوە.

شەوی رابردووش شەڕ و پێکدادان لەنێوان ئازەربایجان و ئەرمینیا لە دەورووبەری هەرێمی ناگۆرنی قەرەباغ بەردەوامبوو، سەرۆک کۆماری تورکیا دوێنێ پەیامێکی تووندی لە دژی ئەرمینیا دا، رایگەیاند، بەهەموو توانایانەوە بەرگری لە ئازەربایجان دەکەن.

لە رۆژی یەکشەممەوە چەکدارانی ناگۆرنی قەرەباغ کە لە رووی سیاسی، سەربازی و ئابوورییەوە لەلایەن ئەرمینیاوە پاڵپشتی دەکرێن، لە شەڕێکی توونددان لەگەڵ ئەو ئازەربایجانەی کە لە رووی سەربازییەوە باڵادەستترە.

دەسەڵاتدارانی قەرەباغ کوژرانی 26 سەربازیان لە درەنگانی شەوی دووشەممە راگەیاند، لە لایەنی ئازەربایجانیش کوژراو و بریندار هەن، خەڵکی سڤیلیش لەنێو قوربانیاندان، بە گوێرەی دوایین ئامار، تاوەکو ئێستا لە هەردوولادا بە سەرباز و کەسانی سڤیلەوە 95 کەس کوژراون.

                                         





ئەم هەواڵە 4804جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad