English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ وه‌زيرى به‌رگريى ئيتالیا كۆبووه‌وه‌
2020-09-29 [09:36 AM]


سه‌رله‌به‌يانيى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 29/9/2020 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له‌ به‌ڕێز لۆرێنزۆ گوێرينى، وه‌زيرى به‌رگريى ئيتاليا و شاندێكى ياوه‌رى كرد.

له‌ كۆبوونه‌يه‌كدا دۆخى ئه‌منيى عێراق و هه‌ڕه‌شه‌ى گرووپه‌ چه‌كداره‌كان له‌ نێرده‌ ديپلۆماسييه‌كان و هێزه‌كانى هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تيى دژى داعش له‌ عێراق و هه‌ڕه‌شه‌ و جموجووڵه‌كانى داعش تاوتوێ كرا.

هه‌ردوولا جه‌ختيان له‌ گرنگى و پێويستيى به‌رده‌واميى كارى هاوبه‌ش و ئه‌ركى هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تيى دژى داعش له‌ عێراق كرده‌وه‌ تا دڵنيابوونه‌وه‌ له‌ له‌ناوچوونى يه‌كجاره‌كيى داعش و هاوڕا بوون كه‌ هێشتا عێراق و هه‌رێمى كوردستان پێويستيان به‌ هاوكارى و پشتگيريى هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تى هه‌يه‌ و به‌ڕێز وه‌زيرى به‌رگريى ئيتاليا به‌رده‌واميى پشتگيرى و هاوكاريى وڵاته‌كه‌ى بۆ هه‌رێمى كوردستان دووپات كرده‌وه‌.

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى، سوپاس و پێزانينى هه‌رێمى كوردستانى بۆ ئيتاليا دووپات كرده‌وه‌ كه‌ له‌ چوارچێوه‌ى هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تيدا هاوكاريى سه‌ربازى و مرۆيى پێشكه‌ش به‌ هه‌رێمى كوردستان و عێراق كردووه‌، هه‌روه‌ها سوپاسى په‌رله‌مانى ئيتالياى كرد كه‌ ڕه‌زامه‌نديى له‌سه‌ر به‌رده‌واميى ئه‌ركى هێزه‌ ئيتالييه‌كان له‌ عێراق و هه‌رێمى كوردستان دا و سڵاوى بۆ يه‌كه‌ به‌يه‌كه‌ى سه‌ربازانى ئيتاليا له‌ هه‌رێمى كوردستان نارد.

ده‌رباره‌ى پێشهاته‌كانى دۆخى ئه‌منییش، سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى دووپاتى كرده‌وه‌ كه‌ هه‌رێمى كوردستان به‌ نيگه‌رانييه‌وه‌ له‌ پێشهاته‌ ئه‌منييه‌كانى عێراق و هه‌ڕه‌شه‌ى گرووپه‌ چه‌كداره‌كان له‌ نێرده‌ ديپلۆماتييه‌كان ده‌ڕوانێت و گوتى: “ئه‌ركى نێرده‌ ديپلۆماتييه‌كان و هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تى له‌ عێراق گرنگ و پێويسته‌ و بۆ هاوكارى و پشتگيرييه‌ له‌ عێراق و ده‌بێت سه‌لامه‌تى و ئاسايشيان بپارێزرێت، هه‌رێمى كوردستانيش هه‌موو پشتگيرييه‌ك له‌ هه‌نگاو و ڕێكاره‌كانى سه‌رۆك وه‌زيران به‌ڕێز مسته‌فا كازمى بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى هه‌ڕه‌شه‌كان ده‌كات”.

دوايين پێشهاته‌كانى بڵاوبوونه‌وه‌ى په‌تاى ڤايرۆسى كۆرۆنا و سوودوه‌ر‌گرتن له‌ ئه‌زموونى ئيتاليا و چه‌ند پرسێكى ديكه‌ى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، به‌شێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌ بوون كه‌ به‌ڕێز وه‌زيرى پێشمه‌رگه‌ ئاماده‌ى بوو.





ئەم هەواڵە 1744جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad