English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق دەکات
2020-09-29 [12:09 PM]

ZNA_ هەولێر


 

ئەمڕۆ سێشەممە 2020/9/29 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە فائق زێدان سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق کرد.
لە دیدارەکەدا گفتوگۆ دەربارەی گرنگیی بەهێزکردنی ڕۆڵی بێلایەنانەی سیستەمی دادوەریی لە عێراق و هەماهەنگیی لە گەڵ دەسەڵاتی دادوەریی هەرێمی کوردستان کرا. 
سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق، ئاماژەی بەوە کرد کە پێویستە دامودەزگاکانی حكومەتی فیدرالی، ڕێز لە تایبەتمەندیی هەرێمی کوردستان لە هەموو بوارەکاندا بگرن بە تایبەتی لە بواری دادوەریدا. گوتیشی دەبێ دەستووری عێراق بنەما بێت بۆ چارەسەرکردن و یەکلاکردنەوەی کێشە و ناکۆکییەکان. 
سەرۆکی حکومەت تیشکی خستە سەر پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدرالی و جەختی لەوە کردەوە کە پێویستە دەسەڵاتی دادوەریی لە عێراق، بێلایەنانە ڕۆڵی کاریگەر و گرنگیی خۆی بگێرێت لە چارەسەرکردنی کێشەکان و ڕێگریکردن لە پێشێلکردنی دەستوور. هەروەها پێویستە وەکو قەوارەیەکی فیدرالی و دەستووری، مامەڵە لە گەڵ هەرێمی کوردستان بکرێت  .





ئەم هەواڵە 1990جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad