|
ZNA ــ هەولێر لەگەڵ هاتنی وەرزی زستاندا، په‌تا وه‌رزییه‌كان و هه‌ڵامه‌ت له زۆربه‌ی وڵاتانی جیهان بڵاوده‌بنه‌وه، بەڵام ئەمساڵ په‌تاكان مەترسیدارترن بەهۆی ئەوەی نیشانەکانیان تێکەڵ بە نەخۆشی کۆڤید-19 دەبن، کە سه‌ره‌تای ئه‌مساڵ له چین سه‌ریهه‌ڵداو تا ئێستاش زیاتر له یه‌ك ملیۆن كه‌س له جیهاندا به‌هۆیه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه.
لە هەوڵێکدا بۆ جیاکردنەوەی كۆرۆنا، په‌تای وه‌رزی و هه‌ڵامه‌ت له یه‌كتر، دەزگای تەندروستی نیشتیمانی بەریتانیا ڕێنیشاندەرێکی بۆ جیاکردنەوەی ئەو سێ جۆرە بەرهەمهێناوه، کە شارەزایانی بواری تەندروستی هیوایان وایە رێنمایی خەڵک بكات بۆ زانینی جۆری ئه‌و په‌تایه‌ی له وه‌رزی زستاندا تووشی ده‌بن.
ڤایرۆسی كۆرۆنا
به‌پێی گاردیانی به‌ریتانی، تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنا تای هه‌یه كه پله‌كه‌ی 37.8 پلەیه، هاوكات کۆکەی وشکی بەردەوام و لەدەستدانی هەستی تام و بۆنی ده‌بێت.
هەندێک جار لەوانەیە هه‌ست به ماندووبوونی زۆر، ئازار، قوڕگ ئێشە، سەرئێشە، کورتبوونی هەناسە (ته‌نگه‌نه‌فه‌سی) بكات و سکچوونی هه‌بێت، پزیشكان ده‌ڵێن: نیشانه‌كان له نه‌رمه‌وه بۆ توند ده‌ستپێده‌كه‌ن.
سه‌رما
نیشانه‌كانی سه‌رما بریتین له، ئازار، بوونی ئاوی لوت، قورگ ئێشه و كۆكه‌ی نه‌رم و هه‌ندێكجار سترێس و نه‌خۆشه‌كه به‌ده‌گمه‌ن تای ده‌بێت یان به‌ده‌ست سه‌رئێشه‌وه ده‌ناڵێنێت.
ئەنفلۆنزا
نیشانەکانی هەڵامەت بریتین لە تا، هیلاکی، کۆکەی وشک، ئازار و سەرئێشە، نەخۆشەکان هەندێک جار بەدەست قوڕگ ئێشەوه ئازار دەچێژن، له منداڵاندا هەندێک جار سکچوون ڕوودەدات، به‌ڵام هەناسە تهنگییی تووش نابێت.
بۆ یه‌كه‌مجار لە 11ی کانوونی دووەمی 2020 ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ له چین بە فەرمی سه‌ریهه‌ڵدا، دوای هەشت مانگ لە ئاشکرابوونی ئەو نەخۆشییە تا ئێستاش زیاتر لە یه‌ك ملیۆن کەس به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه.
ئەم هەواڵە 8458جار خوێندراوەتەوە |