English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
زێدان : رووبەرووی یانەیەکی ئاڵۆز دەبینەوە 
2020-09-29 [02:13 AM]

ZNA  - ھەولێر


زەینەدین زێدان راھێنەری یانەی ریال مەدرید دەڵێت ، بەم نزیکانە ھازارد دەگەڕێتەوە بۆ یاریکردن . 

لەمیانەی لێدوانێکی رۆژنامەوانی زێدان رایگەیاند : تیپەکەمان ئامادەیە بۆ یارییەکەی سبەی ، بەڵام دەبێت ئەوە بزانین کە یانەی بەلەد وەلید یانەیەکی ئاڵۆزە و لە ناوەوە و دەرەوەی یاریگای خۆی بەشێوەیەکی زۆر باش یاری دەکات . 


زێدان گووتیشی : ھازارد لە پێکانەکەی چاکبووتەوە  و لەماوەی داھاتوو بەشداری یارییەکان دەکات . 

سەبارەت بە بەکارھێنانی ڤار لە خولی ئیسپانی زێدان گووتی : سەیرم بەم ھەموو رەخنەیە دێت ، باس لەو بابەتەش ناکەم ، چونکە ھەموو کەس مافی خۆیەتی رای خۆی بدات ، ئێمە سەرنجمان لەسەر یارییەکانە و چۆن تێیدا سەرکەوین. 

یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 2872جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad