|
ZNA ــ هەولێر رۆژانە چی دەخوێنیتەوە و چ زانیاریەک بەدەستدەهێنین لەرێگەی چاوەکانمانەوەیە، ئەمەش چاومان ماندو دەکات، دەبێتە هۆی وشکبونی چاو، سوربونەوە و لاوازبونی بینایی، چەند خویەکی رۆژانە هەیە کە زیان بە چاو دەگەیەنێت و باشتر وایە لێیدوربکەویتەوە لە پێناو پاراستنی چاوەکانت.
یەکەم: تەماشاکردنی تەلەفزیۆن، مۆبایل، کۆمپیوتەر یان هەر شاشەیەکی دیکە، بەتایبەتی پێش نوستن.
دوەم: خوێندنەوە، بەتایبەتی لە شوێنی تاریک.
سێیەم: نوستن بە هاوێنە (عەدەسە)ی چاو.
چوارەم: هەڵگڵۆفاندنی چاو کە زیان بە دەمارەکانی چاو دەگەیەنێت.
پێنجەم: زیادەڕەوی لەبەکارهێنانی دڵۆپە (قەترە)ی چاو.
شەشەم: رێکنەخستنی سیستمی خۆراکی و بایەخنەدان بە ئەو خواردنانەی دەوڵەمەندن بە ڤیتامین، زینک و ئۆمێگا-3.
حەوتەم: بەکارنەهێنانی چاویلکەی سەلامەتی، بەتایبەتی لە کاتی بەکارهێنانی دەرمانی پاککەرەوەی ناوماڵ.
هەشتەم: بەکارهێنانی ماکیاژی بەسەرچو بۆ چاو.
نۆیەم: کەم خەوی.
دەیەم: لەچاونەکردنی چاویلکەی هەتاوی.
یانزەیەم: سەرداننەکردنی پزیشکی چاو.
ئەم هەواڵە 8458جار خوێندراوەتەوە |