ZNA - هەولێر
گەشتە ئاسمانیەکانی نێوان عێراق و توکیا دوای٧ مانگ وەستان به هۆی تەشنەکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا، جارێکی دیکە دەستیان پێکردەوە.
"خەیرەدین قارقی"، بەڕێوەبەری نووسینگەی فڕۆکەوانیی تورکیا لە عێراق رۆژی سێشەممە ٢٩ی ئەیلوول رایگەیاند، گەشتەکانی نێوان عێراق و تورکیا دوای ٧ مانگ وەستان بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا وەستابوو دەستیان پێکردەوە.
قارقی بە بنکەی هەواڵی بەغدادالیەومی گوت: گەشتەکانی نیوان عێراق و تورکیا هەفتانە بە ٤ گەشت بۆ فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا و ٣ گەشت بۆ فرۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر دەست پێدەکەنەوە.
هاوکات لەگەڵ دەست پێکردنەوەی گەشتەکانی فرۆکە تورکیەکان بۆ عێراق، فڕۆکە عێراقییەکانیش گەشتەکانیان بۆ تورکیا دەست پێدەکەنەوە.
ئەم هەواڵە 11371جار خوێندراوەتەوە |