ZNA - هەولێر
سەعید خەتیبزادە، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، هەواڵی سعوودیە سەبارەت بە دەستهەبوونی ئێران لە دروستکردنی گروپێکی تیرۆریستیی لەم وڵاتە بە درۆ دەخانەوە.
سعوودیە بەیانیی رۆژی سێشەممە رێکەوتی ٢٩ی ئەیلوول رایگەیاند، گروپێکی تیرۆریستییان دەستبەسەر کردووە کە لە ئێرانی دژی ئەم وڵاتە راهێنراون.
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران دەڵێ سعوودیە ئەم جارە لەچوارچێوەی شانۆیەکی چەندپاتەکراو خەریکە بەمەبەستی بەلاڕیدابردنی بیروڕای گشتی دۆسیەی بە درۆ دژ بە ئێران دروست دەکات.
سعوودیە رایگەیاندووە شانەیەکی ١٠ کەسیی تیرۆریستیان دەستبەسەر کردووە کە سێ کەسیان پێوەندییان بە سوپای پاسدارانی ئێرانەوە هەبووە.
ئەم هەواڵە 11395جار خوێندراوەتەوە |