English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سێ ئەندامی لەشکری قودسی سوپای پاسداران لە رۆژهەڵاتی ئێران کوژران
2020-09-29 [09:12 AM]

ZNA - هەولێر


قەرارگای قودسی سەر بە سوپای پاسدارانی ئیران لە راگەیەنراوێکدا بڵاوی کردەوە، سێ کەس لە هێزەکانی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران لە ناوچەی سیستان و بەلووچستان کوژراون.

بە گوێڕەی راگەیەنراوی سوپای پاسداران، لە ناوچەکە هێرش کراوەتە سەر ئۆتۆمبێلی بەسیجەکانی "نیک‌شەهر" و یەکێک لە هێزەکانی سوپای پاسدارانیش بریندار بووە.

راگەیەنراوەکە دەڵێت دوو کەس لە هێرشبەرانیش کوژراون.

سیستان و بەلووچستان کە دەکەوێتە رۆژهەڵاتی ئێران، یەکێک لە پارێزگا پڕ لەکێشەکانی ئەم وڵاتەیە. بەشێک لە رێکخراوە سوونەکانی رۆژهەڵاتی ئێران و نەتەوەخوازانی بەلووچ و هەروەها قاچاخچیانی مادەی هۆشبەریش لەم ناوچانە لە گەڵ هێزەکانی ئێران پێکدا دەدەن.  





ئەم هەواڵە 4459جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad