English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
هەتا ئێستا 26 ھەزارو 169 كەس لەئێران بەكۆرۆنا مردوون
سیما لاری، گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی ئێران
2020-09-30 [02:57 AM]

ZNA - هەولێر


سیما سادات لاری گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ئەمرۆ چوارشەممە ٣٠ی ئەیلوول رایگەیاند كە لە ماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا 184 كەسی دیكە بەھۆی كۆرۆنا لەو وڵاتە گیانیان لەدەستداوە.

ھەر لەم ماوەیەدا 3 ھەزارو 582 كەسی دیكەش تووشی كۆرۆنا بوونە. ژمارەی ئەو كەسانەی لە ئێران و رۆژھەڵاتی كوردستان بە كۆرۆنا مردوون، بۆ 26 ھەزارو 169 كەس بەرزبووەتەوە و ھاوكات 457 ھەزارو219 كەسیش هەتا ئێستا تووشی ئەو پەتایە بوونە.

لەلایەی دیکە بەرپرسانی ئێران دەڵێن لەمەودوا شەپۆلی سێهەمی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەست پێدەکات و ئەمجار زیاتر گەنجەکان تووشی دەبن.





ئەم هەواڵە 4555جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad