ZNA - هەولێر
حکوومەتی عێراق رۆژی سێشەممە ٢٩ی ئەیلوو، لە کۆبوونەوەی هەفتانەیدا هاوکات لەگەڵ دەرکردنی چەند بڕیاری نوێ، بڕیاری زیادکردنی شایستە داراییەکانی پزیشكانیش دەرکرد.
بەگوێرەی راگەیەندراوی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، بڕیاردرا فەرمانگەی یاسایی ئەمینداری گشتیی ئەنجوومەنی وەزیران، پڕۆژە یاسای تایبەت بە بەرزکردنەوەی پلەی پزیشکان هەموار بکاتەوە.
بە گوێرەی بڕیارەکە، شایستەی دارایی پزیشکان بە رێژەی سەدا 50 بۆ مووچەی بنەڕەتی بەرزدەکرێتەوە، کە پزیشکانی نیشتەجێ، ئاسایی، پلە بەرز، نیشتەجێی خولی و بە ئەزموون و دەگرێتەوەو لە سەرەتای ساڵی داهاتووەوە جێبەجێ دەکرێت.
ئەم هەواڵە 9886جار خوێندراوەتەوە |