ZNA – هەولێر
کۆمپانیای واڵت دیزنی بەشی دووەمی فیلمی لایڤ ئەکشنی "The Lion King" بەرهەمدێنیت و باری جێنکینس وەک دەرهێنەری فیلمەکە دیاریکراوە.
ئەو دەرهێنەر سینەماییە پێشتر کاری بۆ فیلمی "Moonlight" کردووە و لەرێگەیەوە خەڵاتی ئۆسکاری وەک باشترین چیرۆکی فیلم بەدەستهێناوە.
بەشی یەکەمی فیلمی سینەمایی "The Lion King" ساڵی رابردوو لە سینەماکاندا نمایشکرا و داهاتی لە سینەماکاندا گەیشتە 1.6 ملیار دۆلاری ئەمریکی.
بڕیارە بەشی دووەمی ئەم بەرهەمە سینەماییە هاوشێوەی بەشی یەکەمی بەشێوەی لایڤ ئەکشن بەرهەم بێت.
ئەم هەواڵە 8410جار خوێندراوەتەوە |