ZNA – هەولێر گرووپی میوزیکی Metallica بڕی 250 هەزار پاوەندی لەپێناو کۆنترۆڵکردنی ئاگری دارستانەکانی کالیفۆرنیا لە ئەمریکا بەخشی.
ئەم بڕە پارەیە لەرێگەی دەزگای All In My Hands بەخشراوە کە سەر بەو گرووپە میوزیکییە و لە 2017ـەوە تاوەکو ئێستا چەندین جار پارەی بۆ کاری خێرخوازی بەخشیوە.
ئەو بڕە پارەیە دەبەخشرێتە پێنج رێکخرای دیکە بۆ ئەو کار بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئەو کارەساتە سرووشتییە ببنەوە.
بەم دواییە بەشیک لە هونەرمەندانی جیهان بۆ کۆنترۆڵکردنی ئاگری دراستانەکانی ئەمریکا و ئەمازۆن پارەیان بەخشی.
ئەم هەواڵە 8377جار خوێندراوەتەوە |