ZNA - هەولێر
موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدر، لە تویتێکدا روو به گروپەکانی حەشدی شەعبی لە گرتنەبەری رێگەی نایاسایی دژ بە نێردە دیپلۆماتییەکان هۆشداریی دا.
سەدر لەم توییتەدا رایگەیاند، هێزە بیانییەکان دەیانەوێت سەقامگیری و ئارامی و سەروەری عێراق بشێوێنن، بۆیە دەبێت لەرێگەی پەرلەمان و یاسا نێودەوڵەتییەکان، کار بۆ دەرچوونی ئەو هێزانە بکەین و بیانوو نەدەینە دەستییان.
سەدر نوسیوویەتی داوا لە ئەندامانی حەشدی شەعبی دەکەم، فەرمانی بەشێک لە گروپ و سەرکردەکانیان جێبەجێ نەکەن کە خۆیان بەسەر ئێوە و عێراقدا سەپاندووە.
موقتەدا سەدر پێشتریش لە توییتێکی دیکەدا نووسیبووی، ئەوانەی هێرش دەکەنە سەر هێزەکانی هاوپەیمانان و دیپلۆماتکاران، بەشێکن لەحەشدی شەعبی و بێگومان ئەم کارەش بە دڵی فەرەماندەکای حەشد نیە.
ئەم هەواڵە 11299جار خوێندراوەتەوە |