English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
راگەیەندراوێک لە وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستانەوە
2020-09-30 [09:21 AM]

​ZNA - هەولێر


وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان  راگەینراوێکی سەبارەت بە هێرشی مووشەکیی ناسەرکەوتووانەی ئێوارەی رۆژی چوارشەممە ٣٠ ی ئەیلوولی بۆ سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر بڵاوکردەوە.  ئەمەش دەقی راگەیەنراوەکەیە:

 کاتژمێر  8:30 ی ئەم ئێوارەیە، شەش موشەک بە ئاراستەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر هاوێژران کە خۆشبەختانە هیچ ئامانجێکیان نەپێکاوە و هیچ زیانێکی لێ نەکەوتووەتەوە. موشەکەکان لە سنووری ( برطلە) لە نێوان گوندەکانی شیخ ئەمیر و تەرجلە لە سەر پیکابێک هاوێژراون. ئەم دەڤەرەش دەکەوێتە سنووری لیوای 30 حەشدی شەعبی.  تیمە تایبەتەکانی ئێمە خەریکی لێکولینەوەی وردن بۆ بە دەستهێنانی زانیاری زیاتر.

لە کاتێکدا بە توندترین شێوە ئەم هێرشە تێرۆریستیە ترسنۆکانەیە ئیدانە دەکەین، لە هەمانکاتدا ئامادەیی تەواومان هەیە بۆ بەرپەچدانەوەی هەر دەستدرێژیەک. داواش لە حکومەتی فدرالی دەکەین دەست بە جێ  ئیجرائاتی پێویست وەربگرن.

وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان

2020/9/30





ئەم هەواڵە 2317جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad