English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
نێتفلێکس مافی بڵاوکردنەوەی فیلمێکی بەهمەن قوبادی بەدەستهێنا
2020-09-30 [09:56 AM]

ZNA – تاران


 

کۆمپانیای نێتفلێکس مافی بڵاوکردنەوەی زنجیرە فیلمی سینەمایی "وەرزی کەرکەدەن" لە درەهێنانی سینەماکاری کورد بەهمەن قوبادی بەدەستهێناوە و لە تۆڕی نێتفلێکس بڵاویدەکاتەوە.
 

 

لە فیلمەکەدا بێهرووز وسووقی ئەکتەری سینەمای ئێران، مۆنیکا بلووچی، ئەستێرەی سینەمای جیهان و چەندین ئەکتەری بەناوبانگی سینەمای تورکیا، لەوانە: یەڵماز ئەردوگان، بئلجیم بێلگین، بێن سات، ئاڕش لەباف گۆرانیبێژی ئێرانی رۆڵی سەرەکی دەگێڕن توورەج ئەسڵانی، سینەماکاری کورد وەک بەرێبوەری وێنەگرتن کاری بۆ کردووە.
 

 

"وەرزی کەرکەدەن" پێنجەمین بەرهەمی بەهمەن قوبادییە و لە لایەن کۆمپانیای نێودەوڵەتی "وایلد بانچ" Wild Bunch لە ئاستی جیهاندا بڵاوکراوەتەوە، تا ئێستا لە فیستیڤاڵی گرینگی جۆراوجۆری نێودەوڵەتی نمایشکراوە، لەوانە: بەشی سەرەکی شەستەمین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی سان سێباستیان لە وڵاتی ئیسپانیا، بەشی تایبەتی سی و حەوتەمین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی تۆرێنتۆ لە وڵاتی کەنەدا، چل و دووهەمین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی رۆتێردام لە وڵاتی هۆڵەندا، چل و هەشتەمین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی کارلۆڤی ڤاری لە وڵاتی کۆماری چیک، سی و شەشەمین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی یۆتۆبۆری لە وڵاتی سوید، فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی ئسپۆلێتۆ Spoleto لە وڵاتی ئیتاڵیا، دەیەمین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی دۆبلین لە وڵاتی ئێرلەندا، یازدەیەمین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "برۆکسێل" لە وڵاتی بەلجیکا، پەنجاوسێیەمین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی تسالۆنیکی لە وڵاتی یۆنان، هەژدەیەمین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی بووسان لە وڵاتی کۆریای باشوور، سێزدەیەمین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی فیلمەکس لە وڵاتی ژاپۆن، دوازدەیەمین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی مەغریب، نۆیەمین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی کۆسمۆڕاما لە وڵاتی نەرویژ و هەشتەمین خولی فیستیڤاڵی فیلمی کوردی لەندەن لە وڵاتی بەریتانیا.
 

 

فیلمی سینەمایی "وەرزی کەرکەدەن" بە بەشداریی لەم رووداوە سینەماییانە، چەندین خەڵاتی گرینگی بۆخۆی مسۆگر کردووە، لەوانە: خەڵاتی باشترین وێنەگرتن لە بەشی سەرەکی شەستەمین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی سان سێبەستیان لە وڵاتی ئیسپانیا بۆ توورەج ئەسڵانی بەڕێوەبەریی وێنەگرتنی ئەم بەرهەمە سینەماییە، خەڵاتی باشترین وێنەگرتن لە شەشەمین رێوڕەسمی خەڵاتەکانی ئیسکرین "ئاسیا پەسیفیک" APSA لە وڵاتی ئوسترالیا بۆ توورەج ئەسڵانی، خەڵاتی "بۆقی نوقرەیی" باشترین وێنەگرتن لە شەشەمین خولی فیستیڤاڵی پسپۆڕانەی وێنەگرانی سینەما لە فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "پلووس کامێڕائیمەیج" PLUS CAMERIMAGE  لە وڵاتی پۆڵەندا بۆ ئەسڵانی، هەروەها
خەڵاتەکانی باشترین وێنەگرتن، باشترین بەرهەمی هونەریی و باشترین دیمەنە تایبەتەکان لە حەوتەمین خەڵاتەکانی ساڵانەی "سینەمایی ئاسیا" لە هۆنگ کۆنگ.

 

 
مەنسوور جیهانی




ئەم هەواڵە 1903جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad