English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سیامەند کەریم: لە هەولێر هه‌وڵی دامه‌زراندنی كارگه‌یه‌كی ڕیسایكلین ده‌دەین
2020-10-01 [08:14 AM]

ZNA- هەولێر


 

 


له‌سه‌ر ڕاسپارده‌ی ڕێزدار مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار بۆ سوود بینینه‌ له‌ پاشماوه و زبڵه‌كان ڕاسپێردراوه‌ بۆ دامه‌زراندنی كارگه‌یه‌كی ڕیسایكلین له‌ زبڵخانه‌ی كانی قرژالة له‌ هه‌ولێر.

سیامه‌ند كه‌ریم، گوته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی هه‌ولێر به‌ ئاژانسی  هەواڵی زاگرۆسی ڕاگه‌یاند: وه‌زیری شاره‌وانی و سه‌رۆكی شاره‌وانی هه‌ولێر هاوكار له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خزمه‌تگوزاری و ژینگه‌ پارێزی سه‌ردانی زبڵخانه‌ی كانی قڕژاڵه‌یان كرد له‌ هه‌ولێر به‌ مه‌به‌ستی دانانی پڵانێك بۆ دروستكردن و دامه‌زراندنی كارگه‌یه‌یكی ڕیسایكلین.

سیامەند کەریم گوتی: به‌ به‌راورد به‌ ساڵانی ڕابردوو ئێستا زبڵخانه‌كه‌ هیچ كاریگه‌رییه‌كی له‌سه‌ر پیسكردنی ژینگه‌ نه‌ماوه‌ ئه‌مه‌ش به‌هۆی هه‌ڵكه‌ندنی بیر و ژێرخاك كردنی زبڵه‌كان بۆیه‌ ئێستا پلانێكی دیكه‌مان هه‌یه‌ ئه‌ویش دامه‌زراندنی كارگه‌ی ریسایكلینه‌ بۆئه‌وه‌ی سوود له‌ پاشماوه‌ و زیڵه‌كان وه‌ربگیرێته‌وه‌.

هەروەها سیامه‌ند كه‌ریم گووتەبێژی سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر ئەوەشی بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس خستەروو گووتی:  نزیكه‌ی سه‌د بیر لێدراون كه‌ گازی میثان ده‌رده‌ات ئه‌مه‌ش له‌ داهاتوو ده‌كرێت بۆ به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با سوودی لێ وه‌ربگیرێت.

به‌پێی ئاماره‌كانی سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی هه‌ولێر ڕۆژانه‌ بڕی زیاتر له‌ دوو هه‌زار تۆن زبڵ و پاشماوه‌ له‌ هه‌ولێر كۆده‌كرێته‌وه‌ و له‌ زبڵخانه‌ی كانی قرژاڵه‌ ژێر خاك ده‌كرێت.

 

دڵشاد یونس هەرکی





ئەم هەواڵە 2506جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad