ZNA-هەولێر بەپێی هەواڵی ئاژانسە ئابورييەکان، لە ماوەی رابردوودا، نرخی نەوتی خاوی برێنت بە ڕێژەی ١٠٪ و نەوتی خاوی ئەمريکيش بە ڕێژەی ١٣٪ بەرزبووەتەوە.
نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جيهاندا بە ٤٢ دۆلار و ٣٨ سەنتە و نرخى بەرميلێک نەوتی خاوی ئەمريکيش بە ٤٠ دۆلار و ٢٨ سەنت دەفرۆشرێت.
بەرزبوونەوەی نرخی نەوت دوای ئەوە دێت ٢٠ی نيسانی ئەمساڵ، نرخی نەوتی خاوی ئەمريکی بۆ يەکەمجار لە مێژوودا بۆ ٣٧ دۆلار لە خوار سفرەوە دابەزی.
ئەم هەواڵە 9064جار خوێندراوەتەوە |