English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
چۆن پەتای وەرزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا جیادەکەیتەوە
2020-10-01 [10:38 AM]

ZNA ــ هەولێر


 

بەهۆی گۆڕانکاری کەشوهەوا لە وەرزی پایزدا زیاتر ئەگەری هەیە توشی هەڵامەت و ئەنفلۆنزا ببیت، لە ئێستادا کە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەمو جیهان و کوردستانیش بڵاوبوەتەوە، ئەگەری هەیە نیشانەکانی نەخۆشییەکە تێکەڵ بکەیت و بە تەواوی نەزانیت توشی کام جۆر ڤایرۆس بویت.

لەگەڵ ئەوەی بەشێکی زۆر لە نیشانەکانی نەخۆشییەکە هاوشێوەی یەکترن، بەڵام چەند جیاوازییەکیشیان هەیە هەیە، ماڵپەری New Haven Health System لێکچون و جیاوازی نیشانەکانی بڵاوکردوەتەوە.

نیشانە هاوبەشەکان:
- کۆکە.
- پلەی گەرمی بەرز و لەرز.
- هەناسەتەنگی.
- شەکەتی و ماندوبون.
- هەوکردنی گەرو.
- ئاوکردنی لوت.
- ئازاری ماسولکە و جەستە.
- سەرئێشە.
- هەندێک کەس توشی سکچون دەبن، بەڵام زیاتر منداڵان توش دەبن بە بەراورد بە کەسانی پێگەیشتو.


جیاوازییەکان:

ئەنفلۆنزا:
ڤایرۆسی ئەنفلۆنزا هەمان ئەو نیشانانەی سەرەوەی هەیە، بەڵام بە سوکی دەردەکەوێت، بەگشتی هەمو نیشانەکان پێکەوە دەرناکەن، تەنها بەشێکی کەمیان، هەروەها کەسی توشبو لە یەکەم رۆژ تا چوارەم رۆژ هەست بەخراپی باری تەندروستی دەکات.

کۆرۆنا:
نیشانەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا هەندێک کات قورسترن لە نیشانەکانی ئەنفلۆنزا، ئەوەی کۆرۆنا جیادەکاتەوە ئەوەیە کە توشبو هەستی تام و بۆن لەدەستدەدات، هەروەها توشبو لەدوای پێنج رۆژ لە توشبونی هەست بە خراپی باری تەندروستی دەکات.





ئەم هەواڵە 2407جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad