English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سەرۆکوەزیرانی فلاندەرز پێشوازی لە نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە یەکێتی ئەوروپا کرد
2020-10-01 [10:21 AM]

ZNA_ هەولێر


 

له‌ دیدارەکەدا کە لە بارەگای سەرەکی سەرۆکوەزیران لە برۆکسێل بەرێورچوو. د. دلاوەر خالد ئاژگەیی نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان سڵاوی بەرێز مەسرور بارزانی سەرۆکی حکموتی هەرێمی کوردستانی گەیاندە سەرۆکوەزیرانی فلاندەز  بەرێز یان یامبۆن و سوپاسی پشتگیری و هاوهەڵوێسی حکومەت و گەلی فلاندەزی بۆ هەرێمی کوردستان کرد لە پشتگیری هەرێمی کوردستان.
لە میانەی سەردانەکە د. دلاوەر ئاژگەیی بە وردی باسی دۆخی سیاسی و ئابووری هه‌رێمى كوردستان و په‌يوه‌ندييه‌كانى نێوان هه‌رێمی کوردستان و  به‌غدا و گفتوگۆى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كاني کرد و جه‌ختى له‌ خواستى هه‌رێمى كوردستان بۆ چاره‌سه‌ركردنى ته‌واوى كێشه‌كان له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوورى عێراق كرده‌وه‌ به‌ شێوه‌يه‌ك ماف و شايسته‌كانى هه‌رێمى كوردستان مسۆگەر بكرێن و سيسته‌مى فيدراڵى وه‌ك له‌ ده‌ستووردا هاتووه‌ جێبه‌جێ بكرێت. هەوڵە‌كانى به‌رده‌م هه‌رێمى كوردستان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى په‌تاى كۆرۆنا و  تێپه‌ڕاندنى دۆخى  ئابوورى و دارايى و پرۆسه‌ى چاكسازى له‌ هه‌رێمى كوردستان بەشێکی تری دانیشتنەکە بوون.
.
 مه‌ترسييه‌كانى سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ى داعش تەوەرێکی تری دانیشتتنەکە بوو و نوێنەری حکومەت جه‌ختى له‌ پێويستي هه‌رێمى كوردستان به‌ به‌رده‌واميى پشتگيريى نێوده‌وڵه‌تى بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تيرۆر كرده‌وه‌.
پەیوەندیەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و فلاندەرز تەوەرێکی تری کۆبوونەوە بوون و هەردوولا جەختیان لە سەر پەرەپێدان بە پەیوەندیەکان کردەوە بە تایبەتی لە رووی پشتگیری لە کەرتی کشتوکاڵ و بازرگانی و دروست کردنی دەرفەت بۆ کۆمپانیاکانی هەرێمی فلاندەرزی بەلجیکا لە هەرێمی کوردستان. 
جێگەی ئاماژە پێدانە کە هەرێمی فلاندەرز مەزنترین هەرێمی بەلجیکایە و لە رووی سیاسی و ئابووری بە گرنگترین هەرێمی ئەوروپا هەژمار دەکرێت و پەیوەندی بەهێزی لە گەڵ هەرێمی کوردستان هەیە. بەرێز یان یامبۆن پێشتر وەکوو جێگری سەرۆکوەزیرانی بەلجیکا و وەزیری ناوخۆ سەردانی هەرێمی کوردستانی کردووە.





ئەم هەواڵە 4126جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad