English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سەدر داوا لەخۆپیشاندەران دەكات چاوەڕێی ھەڵبژاردنی پێشوەخت بكەن
2020-10-03 [08:34 AM]

​ZNA – هەولێر


موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدر داوا لە خۆپیشاندەران دەكات چاوەڕێی ھەڵبژاردنی پێشوەخت بكەن و داواش دەكات بەپەلە خزمەتگوزاری بۆ خەڵكی بگەڕێندرێتەوە.

لە تویتێکدا لە هەژماری تایبەتی خۆی، موقتەدا سەدر چوار داواکارى خستووەتەڕوو، هەڵبژاردنى پێشوەختە بە سەرپەرشتى نەتەوەیەکگرتووەکان، لەنزیکترین کاتدا خزمەتگوزارییەکان بۆ گەلى عێراق بگەڕێندرێتەوە، لێپرسینەوە لەگەورە گەندەڵکاران و لەیاسا دەرچووان و لێپرسینەوە لەو کەسانەى هێرشیانکردە سەر خۆپیشاندان لە ساڵى 2019ەوە تا ئێستا، ئەگەر ئەم داواکارییانە جێبەجێ نەکرێن، بە واتای ونبوونی عێراقە.

جنین هینس پلاسخارت، نێرده‌ی نه‌ته‌وه ‌یه‌كگرتووه‌كان له‌ عێراق له‌ ساڵیادی خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی ساڵی رابردووی عێراق له‌ په‌یامێكدا داوا ده‌كات حكومه‌ت  رێوشوێنی پێویست بگرێته‌به‌ر له‌پێناو به‌دیهێنانی دادپه‌روه‌ری و لێپێچینه‌وه‌

 نێرده‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له‌ عێراق ستایشی ئه‌و كه‌سانه‌ش ده‌كات كه‌ له‌ پێناو گۆڕانكاری خۆیان راده‌ست نه‌كرد.

ئەمە لەكاتێكدایە كۆبوونه‌وه‌ی نێرده‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ عێراق له‌گه‌ڵ به‌رپرسێكی باڵای حه‌شدی شه‌عبی لە چەند رۆژی رابردوو مشتومڕ و پرسیاری به‌ دوای خۆیدا هێناوه‌.

 





ئەم هەواڵە 1780جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad