English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئاگادارییەک لە وەزارەتی خوێندنی باڵا 
2020-10-03 [02:57 AM]

ZNA- ھەولێر 


وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا دەڵێت ، لەم ھەفتەیەوە دەرچوانی قۆناغی دوانزەی ئامادەیی دەتوانن وشەی تێپەڕو نھێنی (پاسۆرد و یوزەرنەیم) لە خوێندنگەکانیان وەربگرنەوە.

عەباس ئەکرەم وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ڕایگەیاند: دوای ھەوڵەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی خوێندن و پلاندانان و بەدواداچون لە وەزارەت و ناوەندی وەرگرتنی خوێندکاران، وشەی تێپەڕو نھێنی (پاسۆرد و یوزەرنەیم) بۆ سەرجەم دەرچوانی دوانزەی ئامادەیی ئامادەکرا و ھەر دوێنێش ڕەوانەی وەزارەتی پەروەردە کرا.

وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی داوا لە دەرچوانی پۆلی دوانزەی ئامادەیی دەکات لەم ھەفتەیەوە دەتوانن سەردانی خوێندنگەکانیان بکەن بۆ وەرگرتنەوەی وشەی تێپەڕو نھێنی (پاسۆرد و یوزەرنەیم)، وتیشی پێویستە دەرچوان بەباشی پاسۆرد و یوزەرنەیمەکانیان بپارێزن، چونکە دواتر لەڕێگەی ئەو (پاسۆرد و یوزەرنەیم)ە دەتوانن (زانکۆلاین) پڕبکەنەوە.

لەبارەی کاراکردنی زانکۆلاین بۆ دەرچوانی دوانزەی ئامادەیی، وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ڕایگەیاند: لە چەند رۆژی داھاتو زانکۆلاین بۆ دەرچوان کارا دەکرێت و پێش کاراکردنیشی لە ڕاگەیەنراوێکی رۆژنامەوانیدا وردەکارییەکەی بۆ دەرچوان دەخرێتەڕو.


ی.ا 
 





ئەم هەواڵە 2338جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad