English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ڤیدیۆیی .. شەمەندەفەرەکەی ئەنشیلۆتی وەستانی نییە 
2020-10-03 [05:31 AM]

ZNA- ھەولێر 


لەمیانەی یارییەکانی گەڕی چوارەمی خولی پریمەرلیگی ئینگلیزی ، یانەی ئێڤەرتۆن رووبەرووی یانەی برایتۆن بووە. 

یانەی ئێڤەرتۆن توانی چوارەم سەرکەوتن لەم وەرزە بەدەست بھێنێـت  و ئەنجامەکەی بە (٤ × ٢) لەبەرژەوەندی خۆی یەکلایی کردەوە . 

گۆڵەکانی ئێڤەرتۆن لە خولەکی ١٦ لەلایەن کالڤێرت و لە خولەکی ٤٥ لەلایەن یاری مینا و لە خولەکەکانی ٥٢ و ٧٠ لەلایەن جەیمس رۆدریگز تۆمارکران ، گۆڵەکانی یانەی براتیۆنیش لە خولەکەکانی ٤١ و ٩٠ لەرێگەی یاریزانان نیال مۆیای و یفیس بیسۆما تۆمارکران . 

بەم ئەنجامە یانەی ئێڤەرتۆن کۆی خاڵەکانی گەیاندە ١٢ خاڵ و تا ئێستا ھیچ خاڵێکی لەم وەرزە لەدەست نەداوە و پێگەی خۆی لە پێشەنگی پریمەرلیگ قایمتر کرد . 

یاسین ئەحمەد
 





ئەم هەواڵە 1891جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad