ZNA - هەولێر
داهاتی فیلمی سینەمایی "Tent" لە سینەماکانی جیهاندا، بۆ میدیاکان ئاشکرا
کرا.
ئەم بەرهەمە سینەماییە لە ماوەی کەمتر لە دوو مانگدا، داهاتی گەیشتە 280
ملیۆن دۆلاری ئەمریکی و لە ریزبەندی چوارەمی لیستی فیلمە پڕداهاتەکانی 2020ـدا هات.
فیلمەکە لە دەرهێنانی کریستۆڤەر نۆلانە و باس لە کەسێک دەکات کە لە پێناو
هەموو جیهاندا دەجەنگێت و لە چەند وڵاتێک کاری هەواڵگری دەکات.
ئەم بەرهەمە سینەماییە بەهۆی بڵابوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا چەند جارێک
نمایشکردنی دواخراو.
لە پلەی پێنجەمی لیستەکەدا فیلمی سینەمایی "Dolittle" هات و داهاتێکی زۆری لە سینەماکاندا بەدەستهێناوە.
ئەم هەواڵە 8263جار خوێندراوەتەوە |