ZNA - هەولێر
داهاتی فیلمی سینەمایی ترسانک The Invisible Man لە سینەماکانی میسردا، بۆ
میدیاکان ئاشکرا کرا.
ئەم بەرهەمە سینەماییە ماوەی 31 هەفتەیە لە سینەماکانی میسر نمایشدەکریت و
داهاتی تەنها لەو وڵاتە گەیشتووەتە 379 ملیۆن دۆلاری ئەمریکی.
لەم بەرهەمەدا ئیلیزابێت موس، ئەنتۆنی پراندۆب وۆنگ، ئۆلیڤەر جاکسب کۆهین و
ئالدیس هۆگ رۆڵی سەرەکی تێدا دەگێڕن.
فیلمەکە باس کەسێک دەکات بەناوی سیسیلیا کە هەواڵی مردنی خۆشەویستی پێشووی
پێدەکات گوایە خۆی کوشتووە، بەلام ئەو هەست دەکات ئەو نەمردووە.
ئەم هەواڵە 8401جار خوێندراوەتەوە |