English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەمڕۆ دە ساڵ بەسەر کۆچی دوایی محەممەد جەزا تێدەپەڕێت
محەممەد جەزا
2020-10-01 [04:00 AM]

ZNA - هەولێر


ئەمڕۆ دە ساڵ بەسەر کۆچی دوایی هونەرمەند محەممەد جەزادا تێپەڕی کە هاوکاتە لەگەڵ رۆژی جیهانیی میوزیک.

 

ئەمساڵ لەگەڵ یادکردنەوەی رۆژی جیهانیی میوزیک، یادی ئەو هونەرمەندەش کرایەوە و لە هۆڵی میدیا لە هەولێر، رێوڕەسمێک بەڕێوەچوو.


محەممەد جەزا لە 1949 لە سلێمانی لە دایکبووە، لە 1969پەیوەندی بە شۆڕشی رزگاریخوازی کوردەوە کردووە، چەندین ساڵ پێشمەرگایەتی کردووە، لە ساڵانی 1971 بۆ 1980 لە هەولێر ژیاوە و چالاکیی هونەری هەبووە، لە دانیمارک نیشتەجێبووە و لە دوای 1991 دووبارە گەڕاوەتەوە کوردستان و لە سلێمانی نیشتەجێ بووە.

 

ئەو هونەرمەندە  خاوەنی چەندین گۆرانی و سروودی نیشتمانییە و لە 2009 لەلایەن وەزارەتی رۆشنبیری‌ و لاوان رێزی لێنراوە و لە 1 تشرینی یەکەمی 2010 کۆچی دواییکرد و لە گردی سەیوان لە سلێمانی بە خاک سپێردرا.

 





ئەم هەواڵە 1813جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad