English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
مستەفا كازمی: ئه‌مەریكا هیچ هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی له‌ وڵاته‌كه‌ی نه‌كردووه‌ ته‌نیا بێزاری خۆی ده‌ربڕیوه‌
2020-10-04 [09:22 AM]

ZNA- هەولێر


سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ئاشكرای ده‌كات ئه‌مەریكا هیچ هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی له‌ وڵاته‌كه‌ی نه‌كردووه‌، ته‌نیا بێزاری خۆی له‌باره‌ی ئاسایشی باڵیۆزخانه‌كه‌ی ده‌ربڕیوه‌، ئه‌مه‌ش مافی خۆیانه‌، چونكه‌ هه‌ندێ لایه‌ن ده‌یانه‌وێت په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ ئه‌مەریكا لێڵ و ئاڵۆز بكه‌ن.

مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له‌ دیمانه‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگەیاند: "به‌ راشكاویی ده‌یڵێم، ویلایه‌ته ‌یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مەریكا هیچ هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی له‌ عێراق نه‌كردووه‌ و هه‌ڕه‌شه‌ش قبووڵ ناكه‌ین، به‌ڵكو ئه‌مەریكا بێزاری خۆی له‌باره‌ی ئاسایشی باڵیۆزخانه‌كه‌ی ده‌ربڕیوه‌ له‌ عێراق كه‌ ئه‌مه‌ش مافی خۆیانه‌، چونكه‌ هه‌ندێ لایه‌ن ده‌یانه‌وێت په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ ئه‌مەریكا لێڵ و ئاڵۆز بكه‌ن و به‌ پاساوی بێ بنه‌ما به‌ره‌و نادیاری ببه‌ن، بۆیه‌ به‌ دڵنیایه‌وه‌ هیچ هه‌ڕه‌شه‌یه‌كمان لێنه‌كراوه‌ و ته‌نیا بێزاری بووه‌ له‌ بۆردومانی هه‌ڕه‌مه‌كی گۆشه‌گیركردنی عێراق له‌ رووی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه‌، ته‌نگژه‌ی خراپ به‌ دوای خۆیدا ده‌هێنێت".

كازمی گوتیشی: "ته‌نگژه‌یه‌كی ئابووریمان هه‌یه‌ كه‌ له‌ مێژووی عێراقدا وێنه‌ی نه‌بووه‌، عێراق به‌رگه‌ی گۆشه‌گیری ناگرێت، ئه‌زموونی رابردوو و لێكه‌وته‌كانیشمان هه‌یه‌.

سەرۆك وەزیرانی عێراق روونیشی كردەوە:  گۆشه‌گیری ده‌بێته‌ هۆی داڕووخانی ئابووری وڵات، عێراق تا ئێستا فرۆشتنی‌ نه‌وته‌كه‌ی له‌ رێگه‌ی ئه‌مەریكاوه‌یه‌، ئێمه‌ گفتوگۆی ستراتیژیمان له‌گه‌ڵ ئه‌مەریكا هه‌یه‌ و ده‌ستكه‌وتی مێژوویمان به‌ده‌ستهێناوه‌، له‌وانه‌ دووباره‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مەریكا له‌ ده‌ره‌وه‌ی عێراق و جێهێشتنی بنكه‌ سه‌ربازییه‌كان و كشانه‌وه‌ی زیاتر له‌ 2500 سەرباز".

 





ئەم هەواڵە 1885جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad