English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سەرۆک بارزانی پێشوازی لە سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی و سەرۆکی ئەرکانی سوپای عێراق دەکات
2020-10-04 [02:57 AM]

ZNA- ھەولێر 


 ڕۆژی یەکشەممە ٤ـی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە فاڵح فەیاز سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی و فەریق عەبدولئەمیر یاروڵڵا سەرۆکی ئەرکانی سوپای عێراق کرد. 

لە دیدارەکەدا بارودۆخی سیاسیی عێراق و تەحەددیاتی ھەنووکەیی و ھەڕەشە ئەمنییەکانی بەردەم سەقامگیریی عێراق و ناوچەکە تاوتوێ کرا. 

ھەروەھا بیروڕا لەبارەی ھەماھەنگیی ئەمنی و کاری ھاوبەشی ھەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدڕاڵ بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ھەڕەشەکان ئاڵوگۆڕ کرا. 

لە بەشێکی تری ئەو کۆبوونەوەیەدا جەخت لەسەر پێویستی گرتنەبەری ھەنگاوی جددی بۆ ئاساییکردنەوەی بارودۆخی ناوچەکانی ماددەی ١٤٠ــی دەستووری عێراق کرایەوە. 

لەم دیدارەدا سەرۆک بارزانی پشتگیریی خۆی بۆ پڕۆسەی سیاسیی عێراق دووپات کردەوە و ڕاشیگەیاند کە سەقامگیریی عێراق بۆ ھەرێمی کوردستان جێگەی بایەخە.
 





ئەم هەواڵە 1792جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad