English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
هێمن سەید موراد: ماوەی مانگێك لە هەولێر ٥۱ شوێن سزادراون
2020-10-04 [03:54 AM]

ZNA- هەولێر


 


بەڕێوەبەری  چاودێریی بازرگانی هەولێر گووتی: لە ماوەی یەک مانگدا سەردانی ۳٦۳شوێنیان لە هەولێر کردووە و ٥۱ شوێن سزا دراون.

 

هێمن سەید موراد، بەڕێوەبەری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی چاودێریی بازرگانی هەولێر بە ئاژانسی هەواڵی زاگرۆسی  ڕاگەیاند: لە ماوەی مانگێكدا لێژنەکانی بەڕێوەبەرایەتیی چاودێریی بازرگانیی هەولێر سەردانی ۳٦۳ شوێنیان کردووە، ٥۱ شوێن له‌وانه‌ سزا دراون.

 

هێمن سەید موراد گووتی: بەهۆی کاڵای خراپ و ناتەندروست، هه‌روه‌ها به‌هۆى زیادکردنی نرخی کاڵاکان و پابەندنەبوون بە ڕێنوێنییه‌كانى چاودێریی بازرگانی، شوێنه‌كانیش بریتی بوون له‌ دووکان، مارکێت، نانەواخانە و سەوزەفرۆش.

 

هەروەها هێمن سەید موراد  ئه‌وه‌شى بۆ،ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس  خسته‌ ڕوو گووتی: : ٢٩ تۆن کاڵای خراپ و نایاسایی دەستی بەسەردا گیراوه، زیاتر لە هەشت ملیۆن دینار سزای دارایی سەرپێچیکاران کراوە، بەردەوام دەبن لە چاودێریکرنی بازاڕ و ڕێگە نادەن قۆرغکاری بکرێ.

 


دڵشاد یونس هەرکی





ئەم هەواڵە 1618جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad