ZNA - هەولێر
نوێترین ئەلبوومی گۆرانیی گرووپی کچانی کۆریای باکوور بڵاوکرایەوە لە چەند کاتژمێرێکی کەمدا لە ریزبەندی یەکەمی پلاتفۆرمی ئایتونزدا هات.
ئەلبوومە نوێیەکەی ئەو گرووپە بەناوی "The Album"یە و لە 2 ئەم مانگە بڵاوکرایەوە و لە هەشت تراکی گۆرانی پێکهاتووە.
لەلایەکی دیکەوە خانمە راپەری ئەمریکی، کاردیبی لەگەڵ گرووپی بلاکپەین گۆرانییەکی نوێی تۆمارکردووە و لەو ئەلبوومەدایە.
لە مانگی ئابی رابردوو گرووپی بلاکپەین لەگەڵ خانمە گۆرانیبێژی ئەمری کیسیلینا گۆمێز ڤیدیۆکلیپێکیان بڵاوکردەوە.
ئەم هەواڵە 8230جار خوێندراوەتەوە |