ZNA - هەولێر
راپەری دیزاینەری ئەمریکی، کانیێ وێست لە دوای تووشبوونی دۆناڵد ترەمپ، هیوای جاکبوونەوەی بۆ دەخوازێت.
وێست لە کاتێکدا وەک ترەمپ بەربژێری پۆستی سەرۆکی ئەمریکایە و رکابەری دەکات، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا توویتێکی لە تویتەر کردووە و هیوای جاکبوونەوە بۆ ترەمپ و هاوژینەکەی دەخوازێت.
ئەو راپەرە تەمەن 43 ساڵە رایگەیاند، ئەو نوێژ و نزا دەکات بۆ چاکبوونەوەی سەرۆک ترەمپ و میلانیا دەکات و هەر کەسێک تووشی ئەو ڤایرۆسە بێت هەمان نزایان بۆ دەکات.
وێست ئەمساڵ خۆی بۆ پۆستی سەرۆکی ئەمریکا بەربژێر کردووە و بەهۆیەوە پەیوەندی لەگەڵ هاوژینەکەی کیم کارداشیان تێکچووە.
ئەم هەواڵە 8029جار خوێندراوەتەوە |