ZNA - هەولێر
بڵاوکردنەوەی بەشی نوێی زنجیرەی فیلمی سینەمایی " Fast & Furious" بەناوی "F9"یە جارێکی دیکە دواخرا.
چەند جارێکی نمایشکردنی ئەم بەرهەمە لە سینەماکانی جیهاندا دواخراوە، دوایین جاریش بۆ 28 ئایاری 2021 دواخرا.
پێشبینی دەکرا بە نمایشکردنی ئەم بەرهەمە سینەماییە بینەرانی فیلم دووبارە رووبەکەنەوە هۆڵە سینەماییەکان، کە بەهۆی بڵابوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بینەری کەمتر روو لە سینەماکان دەکەن.
Fast & Furious یەکێک لە بەرهەمە سینەماییە بەهێزەکانی سینەمای هۆلیوود و جیهانە و ناوبانگییەکی زۆری هەیە و دوایین بەشی ماوەی شەش مانگ کاری وێنەگرتنی بۆ کراوە.
ئەم هەواڵە 8170جار خوێندراوەتەوە |