English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
د. نەوزاد ھیتوتی: كازمی مەبەستیەتی كاریگەریەكانی ئێران لەسەر عێراق كەم بكات و دەستیوەدانەكانی سنورد دار بكات
2020-10-05 [07:45 AM]

​ZNA - هەولێر


ماموستایه‌كی زانكو رایگه‌یاند: كازمی مەبەستیەتی كاریگەریەكانی ئێران لەسەر عێراق كەم بكات و دەستیوەدانەكانی سنورد دار بكات لە لەم رووەوەشەوە، ئەمریكا بە ھەموو شێوەیەك پاڵپشتی كازمی دەكات، دیاره‌ ئەمریكا و حكومەتەكەی كازمی لە رووی تیورییەوە دەیه‌وێت تا رادەیەك عێراقێكی بەھێز درووست بكات و لە ئێران دووربخاتەوە، میلیشیا شیعەكان ھەڵبوەشێنێت یا خود بكاتە بەشێك لە سوپای عیراق.  

د. نه‌وزاد هیتوتی ماموستای زانكۆ به‌ ئاژانسی هه‌واڵی زاگرۆسی راگه‌یاند: ئەمریكا و حكومەتەكەی كازمی دەیه‌وێت تا رادەیەك عێراقێكی بەھێز درووست بكات و لە ئێران دووربخاتەوە، میلیشیا شیعەكان ھەڵبوەشێنێت یا خود بكاتە بەشێك لە سوپای عیراق، سوپای عێراق بەھێزی بكات بە شێوەیەك بتوانێت سیادە و سەروەی عێراق بپارێزێت و رووبەرووی داعش ببێتەووە، ھەروەھا ھانی عێراق دەدات كە لە سەر ئاستی دەرەكی سیاسەتەكانی بە ئاراستەی راست كردنەوەی ھاوسەنگی بێت لە بەرژەوەندی ئەمریكا و دەولەتانی عەرەبی سوونی، ھەر بویەش، لە كاتی سەرەدانەكەیدا كازمیدا بۆ واشینتون ئەمریكا داوای لێكردووە كە زیاتر لە دەۆلەتە عەرەبەكان نزیك ببێتەوە و لە رووی ھەناردەكردنی وزەوە  پشتییان پی ببەستێت.

دكتور نه‌وزاد گۆتیشی: بەلام پرسیار ئه‌وەیە ئایا كازمی دەتوانیت  كازمی ناتوانێت ئەو ھەموو داواكارییە بە تایبەت لەم ماوه‌ی فەرمانرەوایدا پراكتیزە بكات، بیگومان نەخیر، ئاشكرایە ئێستا  كازمی كەسێكی لاوازە و تەنیا بەشێكی ھێزە سەربازییەكانی لەبەردەستە لە رووی سیاسیەوە نە پارتیكی ھەیە نە كوتلەیەكی لە ناو پەرلەمان ھەیە، لەبەرامبەردا، ئێران وگروپە میلیشیاكان ھەژموون و پێگەی گەورە و بەھێزیان ھەیە لە رووی سیاسی، ئابووری و سەربازیییەوە و ھەموو چومكە گرنگەكانی دەسەلات لە عیراق كۆنترۆل كردووە. 

له‌ كوتاییدا ئه‌وه‌شی خسته‌روو: بۆیە زۆر ھەلەیە چاوەروانی ئەوە بكرێت كە  لەم حكومەتەدا، كازمی دەتوانێت كارێكی گەورە بكات تاكو ھەڵبژارتنەكانی داھاتوو، ھەر بۆیەش تاكە كاری كە كازمی مەبەستیەتی بكات ئەوەیە كە خۆی بۆ ھەڵبژارتنەكانی داھاتوو ئامادە بكات و وا پێشان بدات كەسێكی بەھێزە و دەتوانێت ببێتە جێگەی متمانەی شەقامی عرەبی و تەنانەت ئەمریكاش.  





ئەم هەواڵە 2170جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad