English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پزیشكانی ترەمپ: تەندروستی ترامپ تێكچووە
تیمی پزیشكی ترەمپ
2020-10-05 [08:09 AM]

​ZNA – هەولێر


تیمی پزیشكی كۆشكی سپی رایگه‌یاند كه‌ له‌ ناكاو ئاستی ئۆكسجینی ناو خوێنی تره‌مپ دابه‌زیوه‌ له‌ دوو رۆژی رابردوودا، به‌ڵام به‌رده‌وامه‌ له‌سه‌ر باشبوون.

د. شۆن كۆنلی پزیشكی تایبه‌تی تره‌مپ بە سی ئێن ئێنی راگەیاند: رەتیكردەوە زانیارییەكان ئاشكرابكات كە لە نه‌خۆشخانه‌ی والته‌ر رێد چییان بۆ ترەمپ كردووه‌ له‌ رۆژی دووه‌م و سێیه‌می نه‌خۆشییه‌كه‌یدا، هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی ئاشكرانه‌كرد كه‌ ئایا وه‌ك رۆژی هه‌ینی (2ی تشرینی یه‌كه‌م) ئه‌خرێته‌وه‌ ژێر ئۆكسجین بۆ چه‌ند سه‌عاتێك هیچ زیانێك به‌ سییه‌كانی گه‌یشتووه‌ یان نا.

كۆنلی گوتیشی: هه‌وڵیانداوه‌ كه‌ مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانی سه‌رۆك كه‌مكه‌نه‌وه‌ له‌ چه‌ند رۆژی رابردوودا، دەشڵێت: "به‌ پێچه‌وانه‌ی هه‌ڵوێستی گه‌شبینی تیمی سه‌رۆكایه‌تی و سه‌رۆكه‌وه‌، ئێمه‌ هه‌ڵسوكه‌وت ده‌كه‌ین و پێویست ناكات زانیاری بدرێت له‌سه‌ر ئاراسته‌ی نه‌خۆشییه‌كه‌ی سه‌رۆك به‌ره‌و كوێ ده‌ڕوات".

ئەو روونیشیكردەوە: "هه‌رچییه‌ك نه‌وترابێت پێویست بووه‌ نه‌وترێت، به‌ڵام راستی ئه‌وه‌یه‌ ئێمه‌ كارێكی گه‌وره‌مان بۆ سه‌رۆك كردووه‌".

له‌كۆتاییدا ئاشكرای كرد كه‌ رۆژی هه‌ینی، سه‌رۆك تایه‌كی به‌هێزی هه‌بووه‌ و ئاستی ئۆكسجینی ناو خوێنی به‌رێژه‌ی 94% دابه‌زیوه‌.

له‌گه‌ڵ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی سه‌رۆك له‌گه‌ڵ كۆرۆنا ڤایرۆس له‌ نه‌خۆشخانه‌ی والته‌ر رێد-ی سه‌ربازی، كۆنلی تووشی ره‌خنه‌بوو له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ زانیارییه‌كانی سه‌ر ته‌ندروستی تره‌مپی شاردووەته‌وه‌، ئه‌وه‌شی ده‌ستكه‌وتووه‌ له‌رێگه‌ی ئه‌و گرته‌ ڤیدیۆیانه‌وه‌ ده‌ست میدیا كه‌وتووه‌ كه‌ تره‌مپ خۆی بڵاویكرده‌وه‌.

 





ئەم هەواڵە 4618جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad