English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
عێراقییەكان بەهەزاران یەكەی نیشتەجێبوون لەتوركیا دەكڕن
2020-10-05 [08:41 AM]

ZNA – هەولێر


لە ماوەی پێنج ساڵی رابردوودا، نزیکەی 7 ملیۆن یەکەی نیشتەجێبوون لە تورکیا فرۆشراون، کە 154 هەزار و 871 یەکە بە بیانییەکان فرۆشراون.

دەستەی ئاماری تورکیا، ژمارە و داتاکانی تایبەت بەفرۆشتنی یەکەکانی نیشتەجێبوونی لە وڵات لە نێوان ئەیلوولی 2015 تاوەکو ئابی 2020 بڵاوکردەوە، کە هاوکات بوو لەگەڵ رۆژی جیهانیی نیشتەجێبوون، کە دەکاتە 5ی تشرینی یەکەمی هەموو ساڵێک.

لە نێوان 2015 تا 2020، بەرزترین رێژەی فرۆشتنی یەکەکانی نیشتەجێبوون لە ساڵی 2017دا بوو. لەو ساڵەدا ملیۆنیك و 409 هەزار و 314 یەکەی نیشتەجێبوون فرۆشراون.

بەپێی داتاکانی فەرمانگە تورکییەکە، لە ژمارەی فرۆشدا، شاری ئیستەنبووڵ لە پێشەنگی ژمارەی یەکە فرۆشراوەکانی وڵاتەکەیە، بەکۆی ملیۆنێک و 199 هەزار و 715 یەکە. دواتر ئەنقەرە دێت بە 720 هەزار و 124 یەکە. پلەی سێیەم لە ئیزمیر بووە بە 412 هەزار و 588، پاشان ئەنتاڵیا 313 هەزار و 735 یەکە، دواتریش لە بۆرسا 265 هەزار و 715 یەکە فرۆشراون.

ئیستەنبووڵ لە رووی فرۆشتنی یەکەکانەوە بە دانیشتووانی دەرەوەی وڵاتەکە، پێشەنگە و رێژەی 39،8%ی یەکەکانی ئەو شارە بەبیانییەکان فرۆشراو.

ژمارەی یەکە نیشتەجێبوونە فرۆشراوەکانی ئیستەنبووڵ بۆ بیانییەکان 61 هەزار و 734 یەکە بووە، دواتر ئەنتاڵیا بە 32 هەزار و 61 یەکە، سێیەم بۆرسا بە 8904 یەکە، یالوڤا بە 6813 یەکە، ئەنقەرەی پایتەخت بە 7856 یەکە و ساکاریا بە 4769 یەکە.

عێراقییەکان پێشەنگی کڕیارە بیانییەکانی یەکەکانی نیشتەجێبوونی تورکیا بوون و لەو پێنج ساڵەدا کە داتاکانی فەرمانگە تورکییەکە دەستنیشانیکردوون  30 هەزار و 209 یەکەیان کڕیوە. پلەی دووەمی کڕیارەکان، ئێرانییەکان بوون بە 15 هەزار و 83 یەکە، پاشان سعودییەکان بە 13 هەزار و 296 یەکە، رووسییەکان بە 11 هەزار و 228 یەکە و کوێتییەکانیش بە 10 هەزار و 137 یەکە.

پێشتر حکومەتی تورکیا، زنجیرەیەک رێوشوێنی ئابووری بۆ پشتگیری کەسانی خاوەن داهاتی سنووردار، لەپێناو بوونە خاوەنی یەکەی نیشتەجێبووندا گرتەبەر. لە نێویدا پێدانی قەرز لەلایەن بانکە تورکییەکانەوە بە دانیشتووانی وڵاتەکە و کەسانی بیانیش بە سوودی کەمتر، بەڵام بە مەرجی تووندتر.

چاودێران پێیانوایە بیانییەکان بۆیە روو لە کڕینی خانووبەرەی تورکیا دەکەن، چونکە ئەو بازاڕە لە گەشەیەکی بەردەوامدایە و قازانجبەخشە، ئەمە جیا لەو هاندانەی حکومەت پێشکێشی کڕیارەکانی دەکات.

کڕیارانی یەکەکانی نیشتەجێبوون، مافی مانەوەی بەردەوامیان لە تورکیا پێدەدرێت، هەمان ماف بە نزیکە پلە یەکەکانی کڕیارەکان دەدرێت، ئەمە جیا لە پێدانی وڵاتینامەی تورکیا بەهەر بیانییەک، کە یەکەیەکی نیشتەجێبوون بە بەهای 250 هەزار دۆلار و بەرەو سەر بکڕێت.

مادەی 35ی یاسای تورکیا، کە پەیوەندی بە یەکەکانی نیشتەجێبوونەوە هەیە، مافی خاوەنداریێتی یەکەکان بە کەسانی بیانی دەدات لە هەر بوارێکی نیشتەجێبوونی وڵاتدا بێت، تاوەکو ئەو سنوورەی کە یەکەکە نەکەوێتە ناو چوارچێوەی ناوچەی سەربازی، یان ناوچە دەشتاییەکان یان هەر زەوییەکی موڵکی دەوڵەت.

 





ئەم هەواڵە 4012جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad