English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
له‌دهۆك گۆڕانکاری لە قائیمقام و بەڕێوەبەری ناحیەکان ده‌كرێت
2020-10-05 [08:46 AM]

ZNA-هەولێر


سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای دھۆک  رایده‌گه‌ێنێت  لە پارێزگای دھۆک ئەو پۆستانەی پلەی تایبەتن و پشکی یەکگرتووی ئیسلامی بوون و لێیان وەرگیراوەتەوە، کاندیدی شوێنگرەوەیان بۆ ئەنجومەن ڕەوانە دەکرێت و ئەنجومەنیش دەنگیان لەسەر دەدات و دواتر گۆڕانکاریی دیکە دەکرێت لە قایمقام و بەڕێوەبەری ناحیەکان.

مەسعوود سەرنی کارگێڕی لقی یەکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە دھۆک راگه‌یاند ئێمە ڕێککەوتنی خۆمان لەگەڵ یەکگرتووی ئیسلامی ھەڵوەشاندووەتەوە و  25پۆستمان پێ دابوون ھەموومان لێ وەرگرتوونەتەوە و کاندیدیشمان بۆ شوێنیان دیاری کردووە و بۆ پارێزگا ڕەوانە کراون، بۆ ئەوەی لە شوێنی ئەوان دابنرێن.

فەھیم عەبدوڵڵا حەمۆ سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای دھۆک راگه‌یاندووه‌ ئێمە پەلە دەکەین لەوەی کە پارێزگار ناوی کاندیدەکانمان بۆ ڕەوانە بکات بۆ ئەوەی ئەو پۆستانەی پلەی تایبەتن بۆمان ڕەوانە بکات بۆ ئەوەی دەنگی لەسەر بدەین و ئەوانەی دیکەش پێویستیان بە فەرمانی وەزاری، یاخود فەرمانی ئیداری ھەیە، بۆیە چاوەڕێی گەیشتنی ناوەکانین و کە گەیشتن ئێمەش دەنگیان لەسەر دەدەین و پەسەند دەکرێت و دواتریش گۆڕانکاری لە پۆستەکانی دیکەی وەک قایمقام و ناحیەکان دەکرێت.

 

KDP





ئەم هەواڵە 2392جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad