English | Kurdî | کوردی  
 
لە وەرزی زستاندا ئۆتۆمبێل گەرم بکرێت یان نا؟
الإعلان
 
تصویت
معرض الصور
2016-11-30 [11:38 AM]

ZNA-هه‌ولێر


زۆر کەس لە وەرزی زستاندا، پێش ئەوەی ئۆتۆمبێلەکانیان لێبخوڕن، بۆ ماوەی چەند خولەکێک ئۆتۆمبێلەکانیان گەرم دەکەنەوە، ھەندێک کەسیش ئۆتۆمبێلەکانیان گەرم ناکەنەوە، ئێستاش ئاشکرا بووە، کە گەرمنەکردنەوەی ئۆتۆمبێل زیانی ھەیە یان نا.

ماڵپەڕی (ئاکووێزەر)ی ئەمەریکی وەڵامی ئەو پرسیارەی ئاشکرا کردووە، کە دەگوترێت: "لە وەرزی زستاندا ئۆتۆمبێل گەرم بکرێت، یان نا؟"، ئەو ماڵپەڕە ئاماژەی بەوە کردووە، کە ئەو ئۆتۆمبێلانەی پێش ساڵی ١٩٩٥ دروست کراون، لەسەر سیستەمی (کاربورێتەر) کاریان کردووە، کە ئەو سیستەمە ھەوا و سووتەمەنی تێکەڵ بەیەک دەکات، بۆیە ئەو ئۆتۆمبێلانە پێویستیان بە گەرمکردن ھەبوو.

تیشک خراوەتە سەر ئەوەش، کە زۆربەی ئەو ئۆتۆمبێلانەی دوای ساڵی ١٩٩٥ دروست کراون، لەسەر سیستەمی نوێ کار دەکەن و لە وەرزی زستانیشدا پێویستیان بە گەرمکردن نییە، چونکە بزوێنەری ئۆتۆمبێلە نوێیەکان، لە کاتی لێخوڕیندا، خۆی گەرم دەبێتەوە، ئەگەر بە ساردیش لێی بخوڕیت زیانی بەرناکەوێت.





مشاهدة 103360
 
 
معرض الفیدیو
أقوي رجل في العالم
لا تقتربوا من هذا الرجل العجوز
فيل صغير يصطاد العصافير
تصارع على الطعام
لاتضحك على احد لكي لا يضحكوا عليك
 
 

من نحن | ارشیف | اتصل بنا

جمیع الحقوق محفوظة وكالة أنباء زاگروس

Developed By: Omed Sherzad