English | Kurdî | کوردی  
 
رۆبۆتێکی گەیاندن تایبەت بە رێستۆرانت
الإعلان
 
تصویت
معرض الصور
2017-04-03 [06:29 AM]

ZNA- هەولیر


 

دەست کەوتنی پیتزایەکەت لە ماوەی ۳٠خولەک یان کەمتر بەھۆی ئەم ڕۆبۆتەوەیە، خزمەتگوزاری گەیاندن(Doordash)، زیاتر لە ۱۲رۆبۆتی لەم شێوەیە بەکاردەھێنێت و داواکاری لە رێستۆرانتەکانەوە وەردەگرن و دەگەیننە کەسی مەبەست بەھۆی ھەڵگرێکەوە و تەنھا کەسی مەبەست دەتوانێت بیکاتەوە.

 

ئەم رۆبۆتانە بە شێوەیەک دیزاین کراون کە لەسەر شۆستەکان بڕۆن نەک شەقام.

 

ئەم ڕۆبۆتانە بەھۆی ھەبوونی ۹کامێرا و ئامێرێکی دەنگی ھەستیار لە ڕۆیشتن بەلای خەڵکیدا پارێزراون. ھەروەھا توانای ناسینەوەی ترافیک لایت و نیشانەکانی شوێنی پەڕینەوەیان ھەیە.

 

ئەم ڕۆبۆتانە توانای گواستنەوەیان زیاتر لە ۱٠میل لە سەعاتێکدا ھەیە بەڵام بۆ سەلامەتی بۆ چوار میل لە سەعاتێکدا سنووردار کراون.

 

ھەروەھا ئامێری GPS و سیستەمی دەنگی تێدایە به مەبەستی پاراستنی ئامێرەکە لە دزین.

 

ئەم رۆبۆتانە لە ئێستادا بەھۆی بریکارەکانەوە کرداری گواستنەوە ئەنجام دەدەن.

 

مەحمود کامەران





مشاهدة 85210
 
 
معرض الفیدیو
أقوي رجل في العالم
لا تقتربوا من هذا الرجل العجوز
فيل صغير يصطاد العصافير
تصارع على الطعام
لاتضحك على احد لكي لا يضحكوا عليك
 
 

من نحن | ارشیف | اتصل بنا

جمیع الحقوق محفوظة وكالة أنباء زاگروس

Developed By: Omed Sherzad