ZNA- ھەولێر
رامبۆ ئەو ناوەی سیلڤستەر ستالۆن ئەکتەری بەناوبانگی ئەمەریکی پێی بەناوبانگە تۆمەتبار کراوە لەلایەن کچێک بەوەی دەستدرێژی سێکسی کردۆتە سەر .
ووردەکاری ئەم بابەتە دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ١٩٨٦ کە ئەو کات ستالۆن لە لوتکەی بەناوبانگی بوو , بەڵام ئێستا کچەکە بابەتەکەی بۆ دەزگاکانی راگەیاندنی باس کردوە .
کچەکە گووتوویەتی ، لە ساڵی ١٩٨٦ کە تەمەنم ١٦ ساڵان بوو , ستالۆن لەگەڵ پاسەوانە تایبەتەکەی خۆی لە ھوتێلێک بەیەکەوە دەستدرێژی سێکسیان کردۆتە سەرم و ھەڕەشەیان لێکردوم کە نا بێت لەلای ھیچ کەسێک باسی بکەم ئەگەر نا کارێکی خراپم بەسەر دێنن .
لەلای خۆشییەوە ئەستێرەی ناوداری ئەمەریکی رایگەیاند: ئەم بابەتە دوورە لە راستی و ھیچ کات من کارێکی لەو شێوەیەم نەکردوە و مەبەستی سەرەکی ئەم ئافرەتە بەدەستھێنانی ناوبانگییە .
لەئێستاشدا پۆلیسی ئەمەریکی خەریکی لێکۆڵینەوەی ووردن بۆ گەیشتن بەراستی و دروستی ئەم بابەتە .
ی. ا
سەرچاوە / سکای نیوز
مشاهدة 2122
|