English | Kurdî | کوردی  
 
شاندێکی بالای حکومەت سەردانی بزوتنەوەی گۆڕان دەکەن
الإعلان
 
تصویت
معرض الصور
2017-11-21 [11:26 AM]

ZNA- ھەولێر




نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران ئەمڕۆ سێشەممە 21-11-2017 لە شاری سلێمانی سەردانی بزووتنەوەی گۆڕان دەکەن، لە کۆبوونەوەیەکیشدا لەگەڵ عومەری سەید عەلی، رێکخەری گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان و تیمێکی ئەو حیزبە کێشە و قەیرانەکان تاوتوێدەکەن.

سەمیر هەورامی، سكرتێری رۆژنامەڤانیی قوباد تاڵەبانی  رایگەیاند: "ئامانجی سەردانەكە بۆ دروستكردنی كۆدەنگی لایەنەكان ‌و رووبەڕووبوونەوەی ئەو گرفتانەیە کە ئێستا لە هەرێمی كوردستان دروستبوونە".

سەمیر هەورامی ئەوەشی خستەڕوو کە شاندەکەی سەرۆكایەتیی حكومەت لەبەرنامەدایە  بۆ هەمان مەبەست سەردانی حیزبەكانی دیكەش بكات.

رۆژی 20-11-2017، شاندی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە دەستپێكی سەردانەكانی بۆ لای لایەنە سیاسییەكانی كوردستان، لە شاری هەولێر سەردانی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستانی كرد.





مشاهدة 2191
 
 
معرض الفیدیو
أقوي رجل في العالم
لا تقتربوا من هذا الرجل العجوز
فيل صغير يصطاد العصافير
تصارع على الطعام
لاتضحك على احد لكي لا يضحكوا عليك
 
 

من نحن | ارشیف | اتصل بنا

جمیع الحقوق محفوظة وكالة أنباء زاگروس

Developed By: Omed Sherzad