English | Kurdî | کوردی  
 
واشنتۆن پۆست: ناتۆ له‌ به‌رده‌م ئەگەرێكی زۆرە بۆ ئه‌وه‌ی سزای قورس بەسەر توركیا بسەپێنێت
الإعلان
 
تصویت
معرض الصور
2017-11-22 [09:30 AM]

ZNA-هه‌ولێر


رۆژنامەی (واشنتۆن پۆست) لە ڕاپۆرتێکدا ئاشکرای دەکات، ئەگەر تورکیا سیستەمی مووشەکی بەرگری (S٤٠٠) لە ڕووسیا بکڕێت و جێگیری بکات، ناتۆ سزای قورس بەسەر ئەو وڵاتەدا دەسەپێنێت.

لە راپۆرتەکەی (واشنتۆن پۆست)ـدا ھاتووە، ئایا ئەگەر تورکیا داکۆکی لە کڕینی مووشەکی بەرگری (S٤٠٠) لە ڕووسیا بکات، ئەمریکا وەکوو ئەندامی ناتۆ سزای تورکیا دەدات؟ بۆ وەڵامی ئەو پرسیارە بڕیارێکی دۆناڵد ترەمپ بە بیر خوێنەران دەھێنێتەوە، کە یاسای ئاڵوگۆڕی بازرگانی چەکی لەگەڵ ڕووسیا قەدەغە کرد، لەو ڕووەوە ئەمریکا دەتوانێت بە ھاوبەشی لەگەڵ ناتۆ سزای قورس بەسەر تورکیا بسەپێنێت.

ئەو ڕۆژنامەیە ھەمان پرسیاری ئاڕاستەی نێردراوی ئەمریکا لە ناتۆ کردووە و ئەویش لە وەڵامدا گوتوویەتی سزادانی تورکیا (چاوەڕوان کراوە).


بایلەی ھوتچیسۆن نێردەی ئەمریکا لە ناتۆ دەڵێت: "تورکیا لە واشنتۆن بەڵێنی بە ئەمریکا دا بە ھیچ شێوەیەک ئەو مووشەکە بەرگرییە لە ڕووسیا ناکڕێت، دیارە لە بەڵێنەکەی پەشیمان بووەتەوە. ڕووسیا ھەڕەشەیەکی گەورەیە بۆ سەر ناتۆ، بۆیە ئەگەر تورکیا گرێبەستێکی سەربازی گەورەی لەگەڵ ڕووسیادا کردبێت، ئایا جێگەی لە ناتۆ دەبێتەوە؟ لە داھاتوو دەردەکەوێت".





مشاهدة 2248
 
 
معرض الفیدیو
أقوي رجل في العالم
لا تقتربوا من هذا الرجل العجوز
فيل صغير يصطاد العصافير
تصارع على الطعام
لاتضحك على احد لكي لا يضحكوا عليك
 
 

من نحن | ارشیف | اتصل بنا

جمیع الحقوق محفوظة وكالة أنباء زاگروس

Developed By: Omed Sherzad