English | Kurdî | کوردی  
 
چینییه‌ك لە ھەولێر شوێنی مانەوە بۆ ٢٠ خێزانی کەرکووکی دابین دەکات
الإعلان
 
تصویت
معرض الصور
2017-11-22 [09:34 AM]

ZNA- هه‌ولێر


خاوەنی یەکێک لە ھۆتێلەکان لە شاری ھەولێر کەسێکی بیانییە و خەڵکی وڵاتی چینە , ئەو ناوی جان ییۆنگ جینە , بەڵام بە یووسف بانگی دەکەن.

یوسف حەوت ساڵە لە ھەولێر دەژێت و خۆی بەھاووڵاتییەکی ئێرە دەزانێت, ئەو دەڵێت خەڵکی کوردستانم خۆش دەوێت و بەخزمەتکردنیان دڵخۆش دەبم, یەکێک لەوخزمەتانەش داڵدەدانی ٢٠ خێزانی ئاوارەی کەرکوکە کە لەسەرەتای داگیرکردنی شارەکەوە بەبێ بەرامبەر جێگەی کردوونەتەوە.

یوسف دەڵێت توانای وەرگرتنی خێزانی زیاتری ھەیە , بەڵام داواکاری ئەو لە حکوومەت ئەوەیە لە وەرگرتنی پارەی ئاوو کارەبا یارمەتی بدات, چونکە وەک خۆی دەڵێت تەنیا لەم مانگەدا ٥ ملیۆن دیناری بەحکوومەت داوە.

شاڵاو یەکێکە لە ئاوارەکانی کەرکووک, ئەو بەنوێنەرایەتی بەشێک لە ئاوارەکان سەردانی زۆر شوێنی کردووە بۆ دابینکردنی شوێنی نیشتەجێبوون بۆ ئاوارەکانی کەرکووک, بەڵام وەک خۆی دەڵێت, یوسفی چینی لەھەموویان میھرەبانتر بووە.

وەرزی سەرما لەرێیە و بەشێک لە ئاوارەکانی کەرکووک و خوورماتوو ھێشتا لەژێر چادر و خانووە تەواونەکراوەکاندان و چاوەڕوانی یوسفەکانن بۆ ئەوەی فریایان بکەوێت و لە سەرمای ئەم زستانە قووتارییان بکات.





مشاهدة 703
 
 
معرض الفیدیو
أقوي رجل في العالم
لا تقتربوا من هذا الرجل العجوز
فيل صغير يصطاد العصافير
تصارع على الطعام
لاتضحك على احد لكي لا يضحكوا عليك
 
 

من نحن | ارشیف | اتصل بنا

جمیع الحقوق محفوظة وكالة أنباء زاگروس

Developed By: Omed Sherzad