ZNA - ههولێر ئەمڕۆ یەکشەممە سیرینا مورونی، کونسوڵی ئیتاڵیا لە ھەرێمی کوردستان سەردانی وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی ھەرێمی کوردستانی کرد و لەلایەن رێباز حەملان، وەزیری دارایی و ئابووری پێشوازی لێکرا.
لە کۆبوونەوەکەدا سیرینا مورونی، کونسوڵی کۆماری ئیتاڵیا لە ھەرێمی کوردستان خۆشحاڵی خۆیی دەربڕی بە تێپەڕاندنی ئەو قەیرانانەی رووبەڕووی ھەرێمی کوردستان بۆتەوە بەتایبەت ھەنگاوەکانی وەزارەتی دارایی و ئابووری.
کونسوڵی ئیتاڵیا سوپاسی حکومەتی ھەرێمی کوردستانی کرد بەتایبەت وەزارەتی دارایی و ئابووری بۆ ئەو ئاسانکاریانەی بۆ کۆمپانیا ئیتاڵیەکانی کردوە.
لایخۆشیەوە رێباز حەملان، وەزیری دارایی و ئابووری سوپاسی وڵاتی ئیتاڵیا کرد بۆ ئەو ھاوکاریانەی پێشکەش بە ھەرێمی کوردستانی کرووە، دووپاتیشی کردەوە کە وەزارەتی دارایی و ئابووری بە ھەمان شێوە بەردەوام دەبێت لە ئاسانکاری بۆ کۆمپانیا ئیتاڵیاکان.
ھەردوولا دووپاتیان کردەوە لەسەر پەرەپێدانی پەیوەندیەکانیان لە بەرەو پێشبردنی بواری ئابووری.
مشاهدة 21628
|