English | Kurdî | کوردی  
 
مەككە.. عومرەكارێكی كورد بەهۆی روداوی هاتوچۆوە گیانی لەدەستدا
الإعلان
 
تصویت
معرض الصور
2019-05-18 [08:03 AM]

ZNA-هەولێر


وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی ئاشکرایکرد، ژنە عەمرەکارێکی کوردی کە خەڵکی هەرێمی کوردستانە بە ڕوداوی هاتوچۆ لە شاری مەککە کۆچی دوایکرد.

لە راگەیەندراوێکدا، نەبەز ئیسماعیل وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری، راگەیاند،" رۆژی هەینی 17-5-2019 لە شاری مەککەی پیرۆز عەمرەکارێکی ھەرێمی کوردستان بەناوی (زیبە حسێن محەممەد) تەمەن 77 ساڵ دانیشتوی ئیدارەی گەرمیان بەھۆی روداوی ھاتوچۆ لەشەقامی (محبس الجن) لە شاری مەککەی پیرۆز کۆچی دواییکرد".

رونیشیكردوەتەوە، دوای تەواوكردنی رێكاری یاسایی، ئەمڕۆ (شەممە) نوێژی مردووی لەسەركراوە و دواتر لەگۆڕستانی شاری مەككەی پیرۆز بەخاك سپێردراوە.

نەبەز ئیسماعیل، ڕایگەیاند "بەناوی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی کەسوکاری خوالێخۆش بێت دەکەین، لە خوای گەورە داواکارین ئارامی و دڵنەوایی ھەموو لایەک بدات".






مشاهدة 5599
 
 
معرض الفیدیو
أقوي رجل في العالم
لا تقتربوا من هذا الرجل العجوز
فيل صغير يصطاد العصافير
تصارع على الطعام
لاتضحك على احد لكي لا يضحكوا عليك
 
 

من نحن | ارشیف | اتصل بنا

جمیع الحقوق محفوظة وكالة أنباء زاگروس

Developed By: Omed Sherzad