|
نوسینی : رێبوار حەمەلاو شوانی رێباز و خەبات و بەرخۆدانی مستەفا بارزانیی ، درێژە پێدەر و ئامانجی شۆڕشە یەك لە دوای یەكەكانی كوردستان بوو لە پێناو رزگاریخوازی نەتەوەیی و رٍەتكردنەوەی ژێر دەستی داگیركەران. بۆیە گەڕانەوە بۆ مانای كوردبوون و كوردستانیبوون بە رێچكەی مستەفا بارزانیی ،دەبێت بە گەڕانەوەمان بێت بۆ چۆنیەتی هەنگاوهەڵگرتن و مامەڵەی بارزانی مستەفا لەگەڵ بیری نەتەوەییمان، ئەمەش بەو مانایەی چۆن لەبیری نەتەوەیی بەو ئاستە تێبگەین و لە جێبەجێكردنی ئەو تێگەیشتنەدا مانایەكی بەرزی كوردبوون و كوردستانیبوونمان بۆ بەرجەستە بكات. لێرەوە گەڕانەوە بۆ ئەو رێچكەیە بۆ هەڵسەنگاندن، یاخود پێداهەڵدانی ئەو مانایە نییە كە بارزانی لە تێگەیشتنی بۆ بیری نەتەوەیی و پیادەكردنی ئەو بیرە بەرجەستەی كردووە. نەخێر، گەڕانەوە بۆ ئەو رێچكە و كاركردن بەو رێچكەیە ئەمە تەنیا بەشێكیەتی، بەشە گرنگەكەی ئەو لایەنەیە كە نازناوی پراكتیشنەر بە بارزانی دەدات، پراكتیشنەر بەو مانایەی چۆن لەمانا قووڵەكانی ئەم بیرە تێگەیشتووە و چەند دانایانە ئەو تێگەیشتنەی بۆ راستی كردەیی كردووە، بەرهەمهێنانێك كە هەموو جیهان بەناوی بارزانیـەوە كوردبوون و كوردستانیبوون بناسێتەوە، ئەمە دروست وەك ئەو داهێنانەیە كە زانایەك لە بوارێكدا دەیكات و داهێنانەكە بەناوی زاناكەوە دەناسرێت. هەربۆیە كاتێك دەگەڕێینەوە بۆ ناو مێژووی میتۆدی چۆنیەتی مامەڵەكردن و جێبەجێكردنی لە بیری نەتەوەیی كوردیدا، هەستدەكەین كوردبوون و كوردستانیبوون لە میتۆدی بارزانیدا مانایەكی بەرز و جیاوازتر لەو مانایانە وێنا دەكات كە پێش ئەو لە تێگەیشتن و چۆنیەتی پیادەكردنی بیری نەتەوەییدا بەرهەمهاتووە. ئەمە مانای ئەوە نییە پێش بارزانی مستەفا كوردایەتی، یان بیری نەتەوەیی كورد، بوونی نەبووە، نەخێر، پێش بارزانی مستەفا بەسەدان سەركردەی شۆڕشگێڕ و سیمبولی نەتەوەكەمان لە پێناوی بیری نەتەوەیی و كوردایەتی و دروستكردنی كیانێك بۆ كوردستان لە سێدارە دراون، یان لە وڵات دوورخراونەتەوە و چەندین قوربانی جۆرجۆریان داوە، بۆیە بارزانی مستەفا لەنێو زنجیرەی سەركردەكانی دیكەی كورد و كوردستاندا یەك بازنەیە لەناو ئەو زنجیرەیەدا، بەڵام ئەو گۆڕانكاری و جیاوازییەی لەم بازنەیەوە بۆ مانای كوردبوون و كوردستانیبوون دیتە ئاراوە، قۆناخێكی دیكە لە پێگەیشتن و كامڵبوونی بیری نەتەوە بەرجەستە دەكاتەوە، ئەو قۆناخە تازەیەش ئەوەیە كە چیدیكە لەسەر ئاستی ناوچەگەری و سنوورە دەستكردەكان بیرنەكەینەوە و هەموو پێكەوە وەك كورد و كوردستانی بە جیاوازی ئایین و نەتەوەوە چوارچێوەیەك بۆ ناسنامەی كورد بوون و كوردستانیبوون دروست بكەین، ئەم ناسنامەیە نەك تەنها لە نێوان ئایین و نەتەوە جیاوازەكانی ناو كوردستاندا پێكەوەژیان و لێبوردەیی دروست دەكات، بەڵكو دەبێتە چەترێك بۆ پێكەوەژیان و ئاشتی لەگەڵ نەتەوەكانی دەوروبەریشمان.
ئەوانەی ئامانج و تێكۆشانی دەیان ساڵەی بارزانی تەنیا بۆ بەرژوەندی حزبێك نەبووە و بەڵكو هیچ سنوورێكی نەهێشتۆتەوە لە پێناو گەیاندن پەیامی كورد وەك نەتەوەیەكی زوڵم لێكراو و خاك داگیركراو بە جیهان و بەدەستهێنانەوەی ماقەرٍەواكانی ..هەر بۆیە چ لە رابردوو و ئێستاش بە هۆی قارەمانیەتی پێشمەرگە و رۆڵە كاریگەرییەكانی لەسەر ئاستی جیهان پێگە و كەسایەتێكی گرنگی هەیە، و لەسەر ئاستی بەرز و سەركردەی وڵاتان لە زۆربەی وڵاتانی جیهان بە گەرمی پێشوازی لیكراوە و، بە كەسایەتی گرنگی تەبایی و پێگەو ژیان و ئاشتی پێشوازی لێدەكرێت. لە بزاڤی رزگاری خوازی كورد سەرۆك بارزانی رۆڵی كاریگەر و گرنگی هەیە بۆ گەیشتنی كورد بە ئامانجەكانی كە لەسەروی هەمووشیانە دەوڵەی سەربەخۆی كوردستانە، لەم پیناوەشدا سەرۆك بارزانی هەموو هەوڵەكانی چڕ كردۆتەوە بۆ گەێشتن بە ئاواتی كورد، و هەمان رۆڵی بەرچاوی هەیە هەروەك لە دابین كردنی دەسكەوتەكانی ئیستای كورد، بۆیەش رۆڵ و پێگەی سەرۆك بارزانی گرنگە ئەمرۆ لە بونیاد نانی دەوڵەتی كورد هەروەك رۆڵی گرنگ و كاریگەری لە بزاڤی رزگاری كورد هەبووە لە سەرجەم بوار و ساتەكاندا.ەر لەو روانگەش زیاتر لە نیو سەدە وەك پێشمەرگەیەكی دڵسۆز خەباتی لەو پێناوە دا كردووە بۆ وەدەست هێنانی سەرجەم مافەكانی كوردستانیان و لە چوارچێوەی پیگەوە ژیان، هەردەم لە هەوڵی نزیك كردنەوەی بۆ چوونەكان بووە بەمەبەستی ژیانێكی ئاسوەدەیەی و ئارامی بۆ كوردستانیان.
ئەم هەواڵە 8374جار خوێندراوەتەوە |