|
نووسینی غەیدا گەردی خۆشەویستی نیشتمان خۆشەویستیکی فکریه لەگەل له دایک بوونی مروڤایەتی له دایک دەبیت و ئەو هەسته شاراوەیە که دەمانجولێنێ بۆ ئەوەی پیێەوە وابەستەبین انتمامان هەبیت بۆی هەرچەند مەودای نیوانمان دوربێت هەستیکی فکریه که گەشه دەکات و گەورە دەبیت لەگەل به سالاچونمان .خۆشەویستی نیشتمان له هیچەوه نەهاتووە، چونکه ئەگەر نیشتمان نەبوایه ئەوا روژیک هەستمان به استقرار و ئاسایش نەدەکرد و ئەو پەناگەیە کە دەمان گریتەوه خۆی له هەموو زیانیک دەمانپاریزیت و ئەو باوەش و ئارامگەیه که روح تیدا ئارام دەگریت و مالی گەورەیه که خیزان و خۆشەویستان و زیندوو مردووان کودەکاتەوە و له سەری له دایک دەبن و پەروەردە دەکرین و هیوا دەخوازن که بمریت له سەر خاکی خوی بنیژریت، مروڤ بەبێ نیشتمان وەکو کوتری بی هیلانه یه بۆیه خۆشەویستی نیشتمان له ناخی دله وەیه و خۆشەویستی بەس به قسه نیه بەلکو به کرداره دەبێ پاریزگاری لێ بکەین و خۆشەویستی نیشتمان دەبیت دوربێت له نفاق .خۆشەویستی نیشتمان له باوەرەوەیە و تەنها پەیوەست نیه به مروڤ به لکو بالندەکانیش کاتیک کوچ دەکەن جاریکی تر دەگەرێنەوە نیشتمانی خویان . .ئەو شوێنە یه ئەگەر بەشە و به روژ کاربکەین ناتوانین مافی بدەین . هاولاتی چاک به پاریزگاری کردن له نیشتمان تەعبیر له خۆشەویستی خوی دەکات و مەملەکەتی دەپاریزیت و نیشتمانی خوی پاک رادەگریت ئەوەی نیشتمانی خوی خۆشنەوێت مافی ئەوەی نیه لەسەر ئەو خاکه بژیت ئەوەی وەفای بۆ نیشتمانی خۆی نەبێت له شەر و جەنگدا مافی ئەوەینیه له کاتی ئاشتی دا لەسەر خاکی بژێت .نیشتمان به خوینی نەوەکانی زیندوو دەبیت و پێش دەکەوێت به عەقلیەتی ئەوان. کاتی که نیشتمان روبەروی مەترسی دەبێتەوه پێویسته هەموو هاولاتی ببنه پیشمەرگه بۆ پاراستی کەرامەتی نیشتمان که له سەروی هەموو شتیکه . بۆیه شاعیر و ئەدیبان شعر بەسەر نیشتمانەوه دەهۆنن ئەو شعرانه به زیندووی دەمینتەوه له لایەن هەمووان دووباره دەوترێتەوه هەرچەنده ئاین و نیشتمان و مەزهب و معتقداتیان جیاوازبی نیشتمان کۆیان دەکاتەوه . نیشتمان و هاولاتی ئەرک و مافیان بەسەر یەکەوه هەیه ئەرکی نیشتمان ئەوەیه ئاسایشی تەواو بەرپابکات بۆ هاولاتی هه لی باش بۆ کارکردن و فیرکردنی هەبێت جیاکەرەوەیەکی هەبێت که لەلایەن دەولەتان پێیەوە سەر بلندبن . و ئەرکی هاولاتیشی ئەوەیە پاریزگاری له خاک و نیشتمان بکات و له هیرشی دوژمنان و به گیانی خۆی بیپاریزیت و پیروزیەکانی بەگەورەیی رابگریت و هەموو هەولیکی تیکدەرانه شکست پێبێنن
ئەم هەواڵە 26935جار خوێندراوەتەوە |